پەرلەمانی عێراق
2025-01-12 160 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

ناوەندی هەواڵ

 بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و خوێندنەوە یەكەم بۆ پێشنیاری هەموواركردنەوەی یاسای خانەنشینی بكات، هەروەها دەنگدان بۆ پێشنیاری هەموواری یاسای ڕێكخستنی بڕوانامەی زانستی عەرەبیی و بیانی دەكرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە: دوای زیاتر لە مانگێك لە پشووی زستانەی پەرلەمان كۆتایی بە پشووەكان هات و سەرەتای هەفتەی داهاتووش پەرلەمان دەست دەكات بە كۆبوونەوەكانی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان لە فەرمانگەكان و موڵك و كەرەستەكانی دەوڵەت دەكرێت، هەروەها دەنگدان بۆ پێشنیاری هەموواری یەكەمی یاسای بەڵگەنامەی گەشتكردن دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری هەموواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەنگدان بۆ پێشنیاری هەموواری یاسای ڕێكخستنی بڕوانامەی زانستی عەرەبیی و بیانی دەكرێت.
بڕیارە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر یەكـی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی