×

2024-10-10 294 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هێرشی کەمەرشکێن دەکەینە سەر ئێران

ناوەندی هەواڵ

ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات  و وەزیری بەرگری وڵاتەکەش راگەیاند، دەگەینە هەموو بەرەكانی شەڕ هێرشمان بۆ سەر ئێران “ورد و کوشندە و لەناكاو” دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ کابینەی ئەمنیی حکومەتەکەی بۆ دەنگدان لەسەر کردەوەیەکی سەربازیی گەورە لە دژی ئێران کۆبێتەوە.

لە وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگە کە کرایە سەر چەند شارێکى ئیسرائیل، یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکات و رایگەیاندووە، هێرشێکی کەمەرشکێن و کتوپردەکەینە سەر ئێران و هێرشی ورد و کوشندە و لەناكاو” دەبێت.

گالانت ئاماژەى بەوە داوە، هێرشەکەی ئێران دژومنکارانە بوو، بەڵام زۆر ورد نەبوو، بەڵام هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل کتوپڕ و ورد دەبێت، تێناگەن چۆن و چی روویداوە بەجۆرێک بە چاوی خۆیان ئەنجامەکەشی دەبینن.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، تەنانەت یەک فڕۆکە. یەک سەربازیش زیانی پێنەگەیشتووە.

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی