×

2024-10-19 149 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

ناوەندی هەواڵ

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاردانەوەی کوشتنی یەحیا سنوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماسدا ڕایگەیاند، حەماس زیندووە و دەبووژێتەوە.

خامنەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، دانی بەوەدا ناوە، کوژرانی یەحیا سنوار، ئازاربەخشە بۆ هێزەکانی بەرگریکار دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی.

جەختیشدەکاتەوە، بەرەی دژایەتیکردنی لەشکرکێشی ئیسرائیل بە کوشتنی سنوار کۆتایی نایەت و بەردەوامدەبێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و ته‌مه‌نی به‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنی قۆرخكار و سته‌مكار به‌سه‌ر بردوه‌ و جگه‌ له‌ شه‌هیدبون هیچ ده‌ره‌نجامێكی شایسته‌ی ئه‌و نییه‌،
دوێنێ هەینی دوای پشتڕاسکردنەوەی هەواڵی کوشتنی سنوار، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کوشتنی سنواری بە شەهید ناوبرد و رایگەیاند، یەحیا سنوار بە ئازایانە شەهیدکرا و تاوەکو دوا ساتەکان بەرگریی کرد.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو، سوپای ئیسرائیل کوژرانی یه‌حیا سینوار-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵانی ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە لە باشوری کەرتی غەززە ئەنجامدرا، سینوار بە داڕێژەری هێرشە سنوربەزێنەکانی حەماس دادەنرێت کە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ڕابردودا دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی ئیسرائیلییەکانی لە یەک ڕۆژدا لێكه‌وته‌وه‌.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی