×

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
11   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

ناوەندی هەواڵ

عه‌باس عراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى به‌ وردى چاودێرى سه‌رجه‌م بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و جموجوڵیان ده‌كه‌ن، زانیارییان له‌باره‌ى بنكه‌كانى ئه‌مریكاش له‌ ئوردن داوه‌ به‌و وڵاته‌.

عراقچى له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ كوه‌یت ڕایگه‌یاند: به‌دواى ڕاگرتنى شه‌ڕین له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى، چه‌ند ڕێگایه‌كى جیاواز بۆ به‌دیهێنانى ئاشتى ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیداین، ئه‌ركى ده‌وڵه‌تى لوبنانه‌ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێت و ئێمه‌ش له‌وه‌دا پشتیوانى ده‌كه‌ین".

"سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌ پێیان وتووین دژى هێرشى ئیسرائیلین بۆسه‌ر ئێران، به‌تایبه‌تیش بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كان، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر هێرشێكى ئیسرائیل به‌هه‌مانشێوه‌ى خۆى وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران واى وت.

عراقچى ده‌ڵێت "ئه‌و تاوانانه‌ى كیانى زایۆنى ده‌یكات به‌ پشتیوانى ئه‌مریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپایه‌، هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران تاوانێكى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌، ده‌زانین ئه‌مریكا پابه‌ندى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت، بۆیه‌ ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێك بۆ ئه‌وه‌ش ڕێگا و شێوازى خۆمان هه‌یه‌ تا به‌رگریی له‌خۆمان بكه‌ین".

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی