×

خامنەیی و سنوار
2024-10-19 473 جار خوێنراوەتەوە

​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

ناوەندی هەواڵ

ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یى، ڕابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران یه‌كه‌م لێدوانى له‌باره‌ى كوژرانى یه‌حیا سنوار سه‌ركرده‌ى حه‌ماس دا، ئه‌و ده‌ڵێت "كوشتنى سنوار به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ ڕاناگرێت و حه‌ماس به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌".

خامنه‌یى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوسیویه‌تى:"له‌ده‌ستدانى یه‌حیا سنوار ئازاربه‌خشه‌ به‌تایبه‌ت بۆ به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌یه‌ له‌به‌ره‌وپێشچوون ناوه‌ستێنێت".

یه‌حیا سنوار كه‌ به‌مدواییه‌ وه‌ك به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس دیاریكرا، دواى كوژرانى ئیسماعیل هه‌نییه‌، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ناو تونێله‌كانه‌وه‌ شه‌ڕى ئیسرائیل ده‌كات، پلاندارێژه‌رى هێرشى حه‌ماس بوو بۆسه‌ر ئیسرائیل، چه‌ندین جار ئیسرائیل هه‌وڵى كوشتنى داوه‌، به‌ڵام داڕۆژى چوارشه‌ممه‌ سوپاى ئیسرائیل كوژرانى سێ چه‌كدارى حه‌ماسى له‌ باشورى غه‌ززه‌ ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تا گومانیان هه‌بوو یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كان یه‌حیا سنوار بێت، به‌ڵام دواتر به‌فه‌رمى كوژرانیان ڕاگه‌یاند و حه‌ماسیش دواتر پشتڕاستیكرده‌وه‌.

به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ ساڵانێكه‌ به‌ پشتیوانى كۆمارى ئیسلامى ئێران دامه‌زراوه‌، دیارترین لایه‌نى ئه‌و به‌ره‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌ماس و حزبوڵڵان، له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن و چه‌ند گروپێكى جیاوازى چه‌كدار له‌ عێراق و سوریا، سه‌رجه‌م گروپه‌كانیش له‌ لیستى تیرۆری ئه‌مریكادان.

ئه‌و گروپانه‌ هه‌موو دژایه‌تییه‌كیان بۆ بوونى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاندووه‌.

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی