×

مارک ڕوتە
2024-10-21 231 جار خوێنراوەتەوە

ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

ناوەندی هەواڵ

مارك ڕوته‌ ئه‌میندارى گشتى "ناتۆ" هۆشدارى ده‌دات له‌ناردنى سه‌ربازانى كۆریاى باكور بۆ ئۆكرانیا تا به‌شدارى له‌ شه‌ڕى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

مارك ڕوته‌ ئه‌میندارى گشتى په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" له‌ تۆڕى ئێكس ڕایگه‌یاند:"له‌میانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یون سوك یۆل سه‌رۆكى كۆریاى باشور باسیان له‌وه‌كردووه‌ ناردنى سه‌ربازانى كۆریاى باكور بۆ ئۆكرانیا و پشتیوانیكردنى له‌ ڕووسیا پێشهاتێكى مه‌ترسیداره‌".

ئه‌میندارى گشتى ناتۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باشور بایان له‌ بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌و وڵاته‌ و ناتۆ كردووه‌.

هه‌ینى ڕابردوو، هه‌واڵگرى كۆریاى باشور، سوپاى كۆریاى باكورى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد نزیكه‌ى 1500 سه‌ربازى ناردووه‌ته‌ رووسیا تا له‌وێ ڕاهێنان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى بچنه‌ ئۆكرانیا بۆ پشتیوانى ڕووسیا له‌ جه‌نگه‌كه‌دا.

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی