×

2024-10-19 236 جار خوێنراوەتەوە

لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

ناوەندی هەواڵ

لە لوبنانەوە ماڵی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە درۆن بەئامانجگیراوە و نوسینگەكەشی دەڵێت لەوكاتەدا لەوێ نەبوون.

  ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لە باشوری لوبنانەوە سێ ناوچەی ئیسرائیل بەئامانجگیراوە كە یەكێكیان ناوچەی قیساریا بووە كە شوێنی مانەوەی بنیامین نەتەنیاهۆیە

لەبارەی ئەو هێرشەوە، نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، درۆنێك شوێنی مانەوەی سەرۆك وەزیرانی بەئامانجگرتوە لە ناوچەی قیساریا.

ئەوەش خراوەتەڕو كە لەكاتی هێرشەكەدا بنیامین نەتەنیاهۆ و هاوسەرەكەی لەوێ نەبون و هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوە.

تا ئێستا ڕوون نییە ئەو درۆنەی هەڵدراوە بەر ماڵەکەی نەتانیاهوو کەوتووە یاخود وەک سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەر باڵەخانەیەکی دیکە کەوتووە، هێرشەکەش لەلایەن حزبوڵاوە پشتراستنەکراوەتەوە.

هاوکات کەناڵى 12ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، درۆنەکە لە لوبنانەوە ئاراستەکراوە و بەشێک لە ماڵى نەتانیاهووى کردووەتە ئامانج و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی