×

2024-10-21 103 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی حزبوڵڵاو سوپای ئیسرائیل، بڕیارە ئەمڕۆ نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری لوبنان، سەردانی بەیرووت بکات.

لەدوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023و پشتیوانی لۆجستی حزبوڵڵای لوبنان لەحەماس، شەڕی سوپای ئیسرائیل ئەوانیشی گرتەوەو تادواجار بوە هۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە 27ی ئەیلولی 2024، لەوکاتەی لەگەڕەکی حاڕ حەریک لەباشوری بەیروت لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی حزبوڵڵاو ڕاوێژکارێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لەکۆبونەوەدا بون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە،بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2024، ئامۆس هۆکستین، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری لوبنان، سەردانی بەیرووت بکات بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی حزبوڵڵاو سوپای ئیسرائیل.

پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردوە،ئیسرائیل داواکارییەکی لەبارەی کۆتاییهێنان بەشەڕی لوبنان داوەتە ئەمریکا، سەردانەکەی نوێنەری تایبەتی بایدن بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان بەمەبەستی دۆزینەوە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیانە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ.

لەلایەکی دیکەوە، کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە، "پێویستیان بەکۆتایی پێهێنانی شەڕەو لەم هەفتەیە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بەسەردانێک دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکاندا بکات".

هاوکات هاریس دڵگرانی خۆی بۆ کوژرانی خەڵکی مەدەنی غەززە بەهۆی شەڕی حەماس‌و سوپای ئیسرائیلەوە دەربڕیوەو ئاماژەشی داوە، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات‌و ئەمریکاش پشتیوانیی دەکات.


  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی