×

یەحیا سنوار
2024-10-18 168 جار خوێنراوەتەوە

حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە کوژرانی یەحیا سنواری لە غەززە پشتڕاستکردەوەو دەڵێت، یەحیا سنوار "تا دوا ساتەکانی ژیانی شەڕی لەگەڵ دووژمن کرد و شەهید بوو."
 
خەلیل حەیە دەشڵێت،"بەردەوام دەبین تا دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت و کوژرانی سەرکردەکانیش زیاتر کاریگەری دەبێت تاسوور بین لەسەر دۆزی فەلەستین. 
 
لەبارەی بارمتە ئیسرائیلییەکانەوە سەرۆکی حەماس لە غەززە بەئیسرائیل دەڵێت، "بارمتەکانتان بۆ ناگەڕێندرێنەوە تا کۆتایی بە شەڕ نەهێنن و بەیەکجاری نەکشێنەوە و دیلەکانمان لە گرتووخانەکان ئازاد نەکەن".
 
یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی  بزووتنەوەی حەماس کە ئیسرائیل  دەڵێت، ئەندازیاری هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بووە، کە لەلایەن حەماسەوە کرایە سەر ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشەممە کوژرانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕاگەیێندرا. 
 
رۆژی چوارشەممە 16-10-2024، چەند سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لە شاری رەفەحی باشووری غەززە چەند چەکدارێک دەبینن دەچنە نێو باڵاخانەیەک، ئەوانیش داوا دەکەن بە تانک لەو باڵاخانەیە بدرێت، بەڵام نازانن سنوار یەکێکە لەوانەی چوونەتە ژوورەوە. 
 
دوای ئەوەی تانک لەو باڵەخانەیە دەدات و سێ چەکدارەکە دەکوژرێن، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، گومان دەکەن یەکێکیان سنوار بێت. تەرمەکان بۆ پشکنینی ددان و پەنجەمۆر دەنێرنە تاقیگە و دوێنێ پێنجشەممە پشتڕاستکرایەوە، کە سنوار کوژراوە.
 
سەرکردە رۆژئاواییەکان لەوانەش ئەمریکا رایانگەیاند، کوشتنی سنوار دەرفەتێکە بۆ ئەوەی گرژییەکان کۆتاییان پێبێت، بەڵام بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، جەنگ کۆتایی نەهاتووە و هێشتا رزگارکردنی بارمتەکان ماون.
 
رۆژی 07-10-2023 چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر ئیسرائیل و نزیکەی 1200 کەس کوژران و 251 کە بە بارمتە گیران ئیسرائیل دەستی بە وەڵامدانەوە کرد و جەنگ بەرپابوو،جەنگە وێرانکەرەکە هێشتا بەردەوامە و تا ئێستا لە غەززە نزیکەی 42 هەزار کەس کوژراونو بە سەدان هەزار کەسیش برینداربوون.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی