×

زریانی میلتۆن
2024-10-10 291 جار خوێنراوەتەوە

زریانێكی دیكەی مەترسیدار ئەمریكا دەگرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

دارەكان لە ڕەگەوە هەڵدەكێشێت و شەقامەكان نوقمی ئاو دەكات شەوی چوارشەممە، زریانی میلتۆن كە بە زریانە مەترسیدارەكە ناسراوە لە كەناراوەكانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكاوە دەستیپێكرد و بەرەو باشوری ویلایەتە یەكگرتووەكان دەچێت، بای بەهێز و بارانی بەخوڕی لەگەڵدایە. 

زریانە بەهێزەكە ترسی خستووەتە دڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی گرتویەتیەوە، بایەكی بەهێز دارەكان لە ڕەگەوە هەڵدەكێشێت، شەقامەكانیشی نوقمی ئاو كردووە.

ناوەندی نیشتمانی ئەمریكا بۆ زریانەكان دەڵێت "زریانەكە گەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار و لەسەر پێنج ئاستە مەترسیدارەكە پلەی سێیەمی زریانە مەترسیدارەكانی وەرگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان زریانەكە لەناوچەكانی "سیستا كی هەرێمی ساراسۆتای ڕۆژئاوای فلۆریدا كە دانیشتوانی چڕی هەیە زیانێكی زۆری ماددی گەیاندووە. 

ترس هەیە زریانەكە مردن و وێرانكاری لێبكەوێتەوە بەوتەی ناوەندی زریانەكان ئەگەر ئەو زریانە لەوە بەهێزتر بێت لە نیمچە دورگەی فلۆریدا زیانی گەورە بە ژیانی هاوڵاتیان دەگەیەنێت و ڕەنگە مردنیشی لێبكەوێتەوە.

مەترسی ئەوەش هەیە زریانی میلتۆن كەناراوەكانی فلۆریدا نوقمی ئاو بكات و مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی دانیشتوانەكەی دروست بكات و جگە لەوەش بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن ڕەنگە زریانەكە بەرەو ویلایەتە كەناراوەكانی دیكەش بچێت.

ئێستا ڕێرەوی زریانەكە بەرەو شاری گەشتیاری ئۆرلاندۆی نیشتمانی واڵت دیزنییە، بەوتەی ناوەندی نیشتمانی زریانەكان خێراییەكەی گەیشتووەتە 205 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەوەش مەترسی هەیە ئاوی كەناراوەكانی ئەمریكا بۆ چوار مەتر بەرزبكاتەوە. 

لە ویلایەتە كەناراوەكانی ئەمریكا دانیشتوان لە ترسی زریانەكە هەر پەناگەیەكیان دەستبكەوێت بەرەو ئەوێ هەڵدێن. فڕۆكەخانەكان تا ڕێنمایی نوێ داخراون فڕۆكەخانەكان و ماركێتەكان لەو ناوچانەی زریانەكەی تێدایە تا كاتێكی نادیار داخراون. 

هەڵكردنی زریانی میڵتۆن لە ئەمریكا دوو هەفتە دوای زریانی هێلین بوو كە بە هەمانشێوە فلۆریدا و چەند ویلایەتێكی باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی گرتەوە، كە بەهۆیەوە جگە لە وێرانكاری خەڵێكی زۆریش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی