×

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
2024-10-15 86 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهۆ: لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان وەڵامی ئێران دەدەینەوە

ناوەندی هەواڵ

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەرچاو دەگرن، بەڵام بڕیاریان داوە وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بدەنەوە.

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: "گوێمان لە ڕای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرتووە بەڵام بڕیاری کۆتاییمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان داوە".

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابووە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئێران، دەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوچەکە و زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی وزە.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵێکی "واشنتن پۆست" چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئەوەیان ئاشکرا کردووە نەتەنیاهۆ، بایدنی ئاگادار کردوەتەوە کە ئیسرائیل بارەگا سەربازییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج".

لە یەکی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئێران 200 موشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بەوتەی خۆی بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس بووە لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەروەها لە تۆڵەی کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵا و عەباس نیلفروشان یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیروت.

ئەو هێرشەی ئێران دووەم هێرشی بوو لەماوەی شەش مانگدا، هەر ئەوکات یوواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەیکرد "هێرشێکی وێرانکەرانە و ورد" دەکەنە سەر ئێران.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان بایدن و نەتەنیاهۆ کە چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە، نەتەنیاهۆ بە بایدنی وتووە ژێرخانی سەربازی ئێران دەکاتە ئامانج. ئەمەش بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست.

نەتەنیاهۆ هەڵوێستەکانی لەبەرامبەر ئیران نەرمتر بووە لە ڕابردوو، دوای ئەوەی بایدن لە تەلەفۆنەکەدا پێی وتووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "تاد" دەنێرێتە ئیسرائیل.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، وەک ئامادەکاریەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران، ئیسرائیل سیستەمی "جی پی ئێس" ی لە تەلئەبیب ڕایگرتووە.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی