×

عەباس عێراقچى:وەزیرى دەرەوەى ئێران
2024-10-16 67 جار خوێنراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى ئەردەن و میسر و تورکیا دەکات

ناوەندی هەواڵ

لە چوارچێوەى هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ ڕاوەستانى شەڕ، وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى ئوردن و میسر و تورکیا دەکات.

وەزارەتى دەرەوەى ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچى گەشتێکى گشتگیر دەکات بۆ هەریەکە لە ئەردەن و میسر و تورکیا و هەر ئەمڕۆش لە عەمان چاوى بە هاوتا ئەردەنییەکەى دەکەوێت.

دەربارەی سەردانەکەش، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاندووە، سەردانەکە بۆ وڵاتانى دراوسێ بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکان و ئێران لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانى بۆ ڕاوەستانى شەڕ و ئارامیی هەرێمى بەردەوامە.

سەردانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ وڵاتانى دراوسێی و بەمەبەستى ڕاگرتنى شەڕ لەکاتێکدایە ئێران خۆی لەبەردەم مەترسی وەڵامدانەوەى ئیسرائیلە بۆ ئەو هێرشەى ئێران بۆسەر تەلئەبیب ئەنجامیدا.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی