×

وێنەی تانکەرەکە پاش سوتانی
2024-10-17 64 جار خوێنراوەتەوە

ته‌قینه‌وه‌ى تانكه‌رێكى به‌نزین كۆتایى به‌ ژیانى 153 كه‌س هێنا

ناوەندی هەواڵ

پۆلیسى نه‌یجیریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى كوژراوانى ته‌قینه‌وه‌ى تانكه‌رێكى گواستنه‌وه‌ى به‌نزین بۆ 153 به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

لاوان شییۆ ئاده‌م، وته‌بێژى پۆلیسى نه‌یجیریا ڕایگه‌یاند: جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانى   153 كه‌س، 100 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن و دۆخى ته‌ندروستى به‌شێكیان جێگیر نییه‌.

ئێواره‌ى سێشه‌ممه‌ تانكه‌رێكى سوته‌مه‌نى له‌ ناوچه‌ى ماجیاى نه‌یجیریا بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به‌ تانكه‌رێكى دیكه‌دا نه‌كێشێت خۆى لاده‌دات و له‌ناو قه‌ره‌باڵغى خه‌ڵكدا ده‌ته‌قێته‌وه‌، دواى گڕگرتنى تانكه‌ره‌كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر لێى كۆبووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ى ماوه‌ كۆى بكه‌نه‌وه‌ له‌وكاته‌شدا تانكه‌ره‌كه‌ جارێكى دیكه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سى دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی