×

2024-10-17 2248 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

ناوەندی هەواڵ

کەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی تێیدا "یەحیا سینوار کوژراوە" دوێنێ چوارشەممە بووە و سەربازەکانی ئیسرائیل تا ئەمڕۆ تەرمی سینواریان نەناسیوەتەوە.

پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوژرانی سینوار لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە غەززە دەکات.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممەڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەگەری کوژرانی سەرۆکی نوێی حەمماس یەحیا سینوار، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە دەزگای پەخشی ئیسرائیلی راگەیاندووە، پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوشتنى یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.

وەزیرێکی باڵای حکومەت بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی راگەیاندووە، بە رواڵەت ئەوەى کوژراوە، یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس کوژراوە.

لە هەمان کاتدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیسرائیل ئەمریکای لە ئەگەری کوشتنى سینوار ئاگادارکردووەتەوە، بەبێ ئەوەى ڕوونکردنەوەى زیاتر لەو بارەوە بدات.

کەناڵی 14ی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، ئەو تەرمەى سوپای ئیسرائیل گومانی لێدەکات سینوار بێت، لە تەل سوڵتان لە ڕەفەح دۆزراوەتەوە.

کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دی ئێن ئەی سینوەری هەیە، چونکە دەستبەسەرکراوە، ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ ناسینەوەی لەگەڵ تەرمی گومانلێکراوەکە.

هاوکات، کەناڵی سكای نیوز لە سەرچاوەیەكی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، یەحیا سینوار لە ڕەفەح كوژراوە.


  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی