×

2024-11-13 121 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا بۆ تورکیا: ئەمریکا هیچ کارنامەیەکی نیە بۆ کشانەوە لە سوریا

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ دووشەممە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە کە ئەمریکا هیچ کارنامەیەکی نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا.

ئەو سەرچاوانە بە ماڵپەڕی BBC TUTKCEیان ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە پەیامێکی لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەی کشانەوە لە سوریا لەسەر بنەمای هاوکاری.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە سوریا لە واشنتۆن تاوتوێ کراوە و ڕەنگە لە نێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 پرۆسەی کشانەوەی دەستپێبكات.

دوایین کۆبوونەوەی ئاستی باڵای نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە سوریا لە چوارچێوەی سەردانی جۆن باس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەنقەرە بوو لە مانگی ئەیلولدا کە لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاو نوح یڵماز بریکاری وەزارەتی دەرەوەچەند بەرپرسێکی دیکەی تورکی کۆبووەوە.

لە نێو ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە لە ئەنقەرە کراوە، ئەوەیە کە ئەم پێداچوونەوەیە کە ئیدارەی ئێستا دەستیپێکردووە، دوای هاتنە سەرکاری ترەمپ بەردەوام دەبێت و ئەنقەرە و واشنتۆن دەتوانن لە چوارچێوەیەکدا بگەنە ڕێککەوتن.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی