×

2024-11-16 207 جار خوێنراوەتەوە

​ئایا سعودیە بۆ میوانداریكردنی فیفا ڕێگە بە هاوڕەگەزخوازان و مەی خواردنەوە دەدات؟

ناوەندی هەواڵ

میدیا وەرزشییەكانی سعودیە لەزاری بەرپرسی دۆسیەی سعودیە بۆ فیفای 2034 ئاشكرایانكردووە، بۆ ئەوەی میوانداریكردنی سعودیە پەسەند بكرێت، سعودیە ڕێگە بە هاوڕەگەزخوازان و دوو ڕەگەزەكان و ڕەگەزگۆڕاوەكانیش دەدات بچنە وڵاتەكەی.

حەماد بلوی، بەرپرسی یەكەی كاندیدبوونی سعودیە بۆ میوانداریكردنی فیفای 2034 ڕایگەیاند: هەوڵدەدەین سەرجەم پێوەرەكانی فیفا بۆ پەسەندكردنی سعودیە وەك پێشوازیكەری فیفای 2023 پەسەند بكەین و ڕێكارەكان جێبەجێ دەكەین.

وتیشی: دوو ساڵە پرۆژەی تۆپی پێی ئافرەتانمان هەیە، لە قوتابخانەكانیش ڕێگە بە وەرزشی كچان دەدرێت، لەكاتێكدا تا 2028 ش ڕێگە بە كچان و ژنان نەدەدرا بچنە یاریگەكانی تۆپی پێ، بەڵام محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە چەندین چاكسازی ئەنجامداوە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە وەرزشییەی سعودیە، هەوڵدەدەن ڕۆژانە خۆیان لەگەڵ ڕێنماییەكانی فیفا بگونجێنن و وەك خۆی دەڵێت "چونكە میوانداری فیفای جیهان دەكەین".

سەبارەت بە خواردنەوە كحولییەكان كە ئایا ڕێگەی پێدەدرێت، حەماد بلوی دەڵێت "ڕێزی هەر هاندەرێك دەگرین كە بیەوێت خواردنەوە بخواتەوە، دەشتوانن بەدەستی بهێنن".

وتەی ئەو بەرپرسەی سعودیە لەكاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی 11 ی مانگی داهاتوو لەلایەن فیفاوە بە فەرمی میوانداریكردنی فیفای 2034 لەلایەن سعودیەوە ڕابگەیەنرێت.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی