×

دیمەنی هێرشەکە
2024-11-21 162 جار خوێنراوەتەوە

ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

ناوەندی هەواڵ

ئیسرائیل له‌ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌ چه‌كداره‌ عێراقى و سورییه‌كانى نزیك له‌ ئێرانى كرده‌ئامانج و تائێستا 71 كه‌س كوژراون، ئه‌ویش به‌پێى داتاى ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ.

بۆردومانه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر شارى ته‌دمور دره‌نگانى شه‌وى چوارشه‌ممه‌ بووه‌ و سێ بنكه‌ى گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێرانى له‌ ته‌دمور كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى حومسه‌وه‌.

هێرشه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ گروپه‌كانى نوجه‌باى عێراقى و حزبوڵڵاى عێراق و گروپێكى چه‌كدارى نزیك له‌ ئێرانى له‌ سوریا گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ى ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ جگه‌ له‌ كوژرانى ئه‌و 71 كه‌سه‌ ده‌یان كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ 45 یان سورى و ئه‌وانى دیكه‌ عێراقى و لوبنانى و هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى شوێنى دیكه‌ن.

وه‌ك ڕوانگه‌ى سوریا ئاماژه‌ى پێداوه‌، ئه‌مه‌ به‌هێزترین هێرشى ئیسرائیله‌ بۆسه‌ر سوریا له‌وه‌تى جه‌نگى غه‌ززه‌ و دواتر لوبنان فراوان بوون.

 

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

  • ڕوسیا و ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ سوریا دووپاتكردەوە

سەرەکی