×

چەکدارێکی حەشدی شەعبی
2024-12-02 164 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

ناوەندی هەواڵ

دوو سەرچاوە لە سوپای سوریا ئاشكرایانكردووە، كە چەكدارانی گروپە شیعەكانی عێراق شەوی ڕابردوو لە عێراقەوە چوونەتە ناو خاكی سوریا بۆ پشتیوانیكردنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد،  كە ئێستا لەگەڵ گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن لە سێ پارێزگای حەلەب و ئیدلب و حەما لە شەڕدایە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە سوپای سوریا بۆ ڕۆیتەرز ئەوەی ئاشكراكردووە، دەیان چەكداری حەشدی شەعبی عێراق كە هاوپەیمانی ئێرانن، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی دەروازەی ئەلبوكەمال چوونەتە سوریا.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە وتیشی "هاتنی ئەو هێزانە بۆ پشتیوانی براكانمانە لە هێڵی بەرگریی".

وەك سەرچاوەكەی سوپای سوریا ئاشكرایكردووە، ئەو چەكدارانە سەر بە حزبوڵڵا و لیوای فاتمییەكانن.

لەلایەكی دیكەوە، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند "هێزی پشتیوانی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە سوریا بۆ پشتیوانی سوپای سوریا لە شەڕی حەلەب".

هەر سەبارەت بەو پرسە، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئێران دەستیكردووە بە ناردنی هێز بۆ سوریا تا پشتیوانی لە مانەوەی بەشار ئەسەد بكات كە بەرەنگاری گروپە چەكدارەكان دەبێتەوە لە حەلەب و ئیدلب و حەما.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی "هائارێتس" ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكرد،  ئێران دەستیكردووە بە ناردنی هێز بۆ پشتیوانی حكومەتی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەكدارەكان.

بەوتەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئیسرائیل ترسی هەیە كە ئێران گۆڕانكارییەكانی سوریا بقۆزێتەوە بۆ زیادكردنی هێزەكانی لە سوریا.

لەلایەن خۆشیەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل لەزاری سەرچاوەیەكی هەواڵگری ڕۆژئاوا ئاشكرایكرد، حزبوڵڵای لوبنان بەشێك لە هێزەكانی لە لوبنانەوە ناردووەتە سوریا بۆ پاراستنی كۆگاكانی.

وەك ئەو دەستەیە باسیكردووە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە ئەو دۆخەی لە سوریا دروستبووە، بۆ ماوەیەك دەبێتە هۆی ئارامیی باكوری ئیسرائیل.

 

 

  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆریای باشووری تووشی قەیران کردووە

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

سەرەکی