×

2024-11-30 574 جار خوێنراوەتەوە

دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

ناوەندی هەواڵ

هێرشی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە نزیكن لە توركیا لە چەند بەرەیەكەوە بۆ سەر سوپای سوریا بەردەوامە.
لە حەلەب تائێستا 75% ی پارێزگاكەیان كۆنترۆڵكردووە، لە دەوروبەری شارەكەش چەندین گوند و شارۆچكەیان دەستبەسەردا گرتووە و لە دەوروبەری ئیدلب و حەماش بەردەوامن لە پێشڕەویكردن.
بەوتەی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 14 ناوچە و شارۆچكەی دەوروبەری پارێزگای حەمایان كۆنترۆڵكردووەو تەنها 15 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاكەوە دوورن.
لەلایەكی دیكەوە هەر بەوتەی ڕوانگەی سوریا، هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەشی مەدەنی فڕۆكەخانەی حەلەب كشاونەتەوە و ئەو كەسانەی هانایان بۆ فڕۆكەخانەكە بردبوو تا بپارێزرێن ڕزگاریان كردوون و لەگەڵ خۆیان بردوویانن بۆ هەردوو گەڕەكی كوردی شارەكە "شێخ مەقسود و ئەشرەفیە".
هاوكات سوپای سوریا ڕەتیدەكاتەوە لە هەموو پارێزگای حەما پاشەكشەی كردبێت، بەڵام دان بەوەشدا دەنێت تەنها لە باكور و ڕۆژئاوای شارەكە ماوە.

 

  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆریای باشووری تووشی قەیران کردووە

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

سەرەکی