×

2024-12-02 152 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە حكومەتی سوریا كرد هەڵسوكەوتی بگۆڕێت، ڕەتیشیدەكاتەوە سیاسەتیان بەرامبەر بەشار ئەسەد گۆڕابێت.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت ئاڵۆزییەكان كەم ببێتەوە و خەڵكی سڤیل پارێزراو بن، لەكۆتاییشدا دەیەوێت پرۆسەی سیاسی لە سوریا بەرەو چارەسەربوون بڕوات و گەلی سوریا بتوانێت سەركردەكانی هەڵبژێرێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە وڵاتان كرد هەژموونیان بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی سوریا بەكاربهێنن. 
دوای ئەوەی گروپەكانی نزیك لە توركیا هێرشیان بۆسەر چەند شارێكی سوریا دەستپێكرد.میلەر جەختیكردەوە سیاسەتی وڵاتەكەی بەرامبەر بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا نەگۆڕاوە، بەڵام ڕەتیكردەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە ئایا ئەمریكا دەیەوێت دووری بخاتەوە یاخود نا." 

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت "نابێت وڵاتان بەبێ بەرامبەر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ڕژێمی سوریا ئاسایی بكەنەوە، هاوپەیمانەكانی ئەمریكا نابێت بێ بەرامبەر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەسەد ئاسایی بكەنەوە و قبوڵكراو نییە، پێویستە مەرجی گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتەكانی بۆ دابنرێت".  

پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو بەرەی تەحریری شام گروپێكی تیرۆریستییە و لەبارەی هەڕەشەكانی داعشیش جەختی كردەوە كە هەماهەنگی لەوبارەیەوە دەكەن.

بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا و بەدیاریكراوی سوپای نیشتمانی و دەستەی تەحریری شام كە دوو هێزی نزیك لە توركیان بۆسەر پارێزگاكانی حەلەب و ئیدلب و حەما، تائێستا 514 كەس كوژراون كە زۆربەیان لەو چەكدارانەن، بەشێكیشیان سەربازی سوپای سوریا  و 92 كەسیشیان سڤیلن، هاوكات مەترسیی بۆسەر دەیان هەزار كورد لە حەلەب و دەوروبەری دروستبووە.

  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆریای باشووری تووشی قەیران کردووە

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

سەرەکی