×

19   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

ناوەندی هەواڵ

تەندروستی غه‌ززه‌ ڕایدەگەیەنێت، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 44 هه‌زار و 502 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2024 ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 44 هه‌زار و 502 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل 2 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاكامدا 36 كەسی دیكەگیانیان لەدەستداوەو 96 كەسی دیكەش برینداركراون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئەوەشی خستووەتەڕوو، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 105 هه‌زار و 454 كەس برینداربوون.

  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆریای باشووری تووشی قەیران کردووە

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

سەرەکی