×

دیمەنێکی حەلەب
2024-12-01 248 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

ناوەندی هەواڵ

 گرووپە چەكدارەكانی سوریا زۆرینەی شاری حەلەبیان كۆنترۆڵكردووە و شەڕ بەردەوامە، كۆشكی سپی ئەمریكاش یەكەم راگەیەندراوی لەسەر دۆخی سوریا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "هێزەكانمان لە سووریا دەپارێزین".

دەستەی تەحریر شام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، زۆرینەی شاری حەلەبیان، بە فرۆكەخانە، ناوەندە حكومییەكان و زیندانەكانەوە كۆنترۆڵكردووە، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئەو گروپانە  بەبێ بەرگریی سوپای سوریا پێشڕەوییان كردووە.

روانگەی سووری رەتیدەكاتەوە گرووپە چەكدارەكان گەیشتبنە شاری حەمای دراوسێی حەلەب، وەك ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی نزیك لە گرووپەكانەوە بانگەشەی بۆكرا.

دەشڵێت "حكومەتی دیمەشق هێز و پێگە سەربازییەكانی لە حەما رێكخستووەتەوە و خاڵی نوێی سەربازی لە دەوروبەری شارەكە داناوە".

كۆشكی سپی ئەمریكاش یەكەم راگەیەندراوی لەسەر دۆخی سووریا بڵاوكردەوە ڕایگەیاند:"لە نزیكەوە چاودێری دۆخی وڵاتەكە دەكەین و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە پەیوەندیمان هەبووە، ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی بەم هێرشەوە نییە".

"رەتكردنەوەی بەردەوامی رژێمی ئەسەد بۆ بەشداری لە دانیشتنەكانی تایبەت بە پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، هەروەها پشتبەستنی بە رووسیا و ئێران، ئەو بارودۆخەی ئێستای هێناوەتە ئاراوە".  كۆشكی سپی وا دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەرگریی و پاراستنی تەواوی كارمەندانی ئەمریكا و پێگە سەربازییەكانیان لە سوریا بەردەوام دەبن، كە مانەوەیان لە ناوچەكە پێویستە بۆ دڵنیابوونە لەوەی كە داعش هەرگیز ناتوانێت جارێكی دیكە سەرهەڵبداتەوە.


  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆریای باشووری تووشی قەیران کردووە

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 150 هەزار كەس

  • لێدوانی بەرپرسێكی ڕۆژئاوا لەبارەی بانگهێشتكردنیان بۆ دەستبەكاربوونی ترەمپ

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • بۆ پشتیوانی ئەسەد؛ حەشدی شەعبی چووە ناو سوریاوە

  • دواین گۆڕانكاریەكانی شەڕی سوریا؛ مەترسی لەسەر كوردانی شەهبا هەیە

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

سەرەکی