4   کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەوڵدەدا جوگرافیایەکی نوێ بۆ جیهان دروست بکات، جیاواز لەوەی ئێستا هەیە.

ترەمپ دەیەوێت “سایکس پیکۆ”ێکی نوێ دروست بکات، بەڵام ئەمجارە لەسەر نەخشەکانی ئەمریکا نەک خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ..

داواکارییە ئیستفزازیەکانی ترەمپ بۆ لکاندنی کەنەدا نوێ نییە، بەڵکو تەماحێکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی یەکەمی دامەزراندنی ئەمریکا.

یەکەم هەوڵ بۆ لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی دروستبوونی ئەمەریکا و هێرش کردنە سەر هەرێمی کیوبیک، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەمریکا چاوی لە کەنەدا و کەنەدیەکان دانەخستووە و بەردەوام لە دەرفەت و پلان و دابووە بۆی . 

سنووری ئێستای نێوان کەنەدا و ئەمریکا لە ئەنجامی شەڕی ساڵی 1812 داڕێژراوە، لەوکاتەوە تا ئێستا کەنەدا سەربەخۆی خۆی پاراستووە، بەڵام وەک دەردەکەوێت ترەمپ زوو زوو ختوکەی کەنەدیەکان دەدات و دەڵێت :ئەگەر کەنەدا لەگەڵ ئەمریکادا یەکبگرێتەوە، هیچ باجێکی لەسەر نامێنێت و کەنەدا بە تەواوی سەلامەت دەبێت لە هەڕەشەی کەشتییە ڕووسی و چینییەکان کە بەردەوام بەدەورییەوەن .

تەماحەکانی ترەمپ تەنها لە کەنەدا نەوەستاوەتەوە، بەڵکو ئەو وڵاتە زلهێزە بە بیانووی پاراستنی  ئاسایشی نیشتمانی داوای کڕینی گرینلاند و لکاندنەوەی پەناماش دەدات ئەوەش بە هۆی تێپەڕینی زیاتر لە ٧٠٪ ی کاڵا ئەمریکییەکان بە سنورەکانیدا .

ترەمپ لە ئێستادا بە ڕوون و ڕاشکاوی و بە بەردەوامی داوا دەکات کەنەدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدات و ببێتە یەکێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا .

داواکەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە، کەنەدا ئەندامی کۆمۆن وێڵسە، جیا لەوەش کۆمەڵێک چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی هەیە کە لە ئەمریکادا هەرگیز بوونی نەبووە  و نیە . هاوکات لە ڕووی سیستمی بەرێوەبردن و زمانەوە جیاوازی گەورەیان هەیە لەوانە زمان لەکەنەدا دابەش بووە بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی  ..

هەوڵی ئەمریکا و ترەمپ بۆ لکاندنی وڵاتێک بە قەبارەی کەنەدا ڕێگایەکی پڕ بەربەستە، بەڵام دوور نیە بەو پێیەی ئەو خەونە یەکێکە لە ئاواتە مێژووییەکانی ئەمەریکا . 

ماوەتەوە بڵێن، ئایا ترەمپ سەرکەتوو دەبێت لە گۆڕینی ئەو سنوورانەی کە سەدان ساڵە داڕێژراون ؟ یان ئایا جیهان ئەو گۆرانکارییانە قبوڵ دەکات کە ئێستا ترەمپ نەخشەی بۆ دەکێشێت ؟

لەوانە گرنگتر ئەو خواستەی ترەمپ و تەماحەکانی، ئەمریکا وەک عێراق ناخاتە بەردەم گۆڕانکاری گەورە و هەڵوەشانەوەی یەک لەسەریەکی ویلایەتەکانی ؟

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی