×

2024-06-11 955 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ناردنى پارەى مووچەى چوار مانگ بۆ هەرێم ئاشکرادەکات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەەنێت، لەماوەى چوار مانگى ئەمساڵدا بڕى 3 تریلیۆن و 225 ملیار دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە لە 91٪ی بۆ مووچە بووە.

وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەپێى داتاو زانیارییەکانیش، حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بووە، کە 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.
 
لەزانیارییەکاندا هاتووە،  بەپێی خشتەکان حکومەت دوای خەرجییەکان پێنج  تریلیۆن و 582 ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە و بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بوون:

خەرجیی بەردەوام 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار، خەرجیی وەبەرهێنان سێ تریلیۆن و 424 ملیار دینار،خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان وەزارەتی دارایی هەشت تریلیۆن و 553 ملیار دینار، ناوخۆ چوار تریلیۆن و 342 ملیار دینار، پەروەردە سێ تریلیۆن و 549 ملیار دینار.

لەداتاکاندا هاتووە  ئەنجوومەنی وەزیران سێ تریلیۆن و 186 ملیار دینار، حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار، کار و کارووباری کۆمەڵایەتی دوو تریلیۆن و 146 ملیار دینار، تەندروستی دوو تریلیۆن و 50 ملیار دینار بەرگری  دوو تریلیۆن و 652 ملیار دینار کارەبا یەک تریلیۆن و 446 ملیار دینار لەگەڵ 26 تریلیۆن دینار بۆ مووچە.


 

 

  • جگە لە دوو مووچە سبەینێ بڕە پارەیەکى دیکە بە پیشمەرگە دەدرێت

  • وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرادەکرێت

  • گەندەڵییەکی دیکە لە کەرتی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

  • بە گۆڕانکارییەوە لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکرێت

  • لە بەغداوە زیاتر لە 400 ملیار دینارى دیکە بۆ مووچەى مانگى شەش گەیشتە هەرێم

  • سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی ڕاگیرا

  • بانکی ناوەندیی میکانیزمی نوێی پێدانی دۆلار به‌ گەشتیاران ئاشکرا ده‌كات

  • واده‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان راگه‌یه‌ندرا

  • وەزیری دارایی عێراق ھۆکاری نەناردنی مووچەی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات

سەرەکی