2024-07-11 423 جار خوێنراوەتەوە

بە گۆڕانکارییەوە لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرى ژمێریارى لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بە گۆڕانکارییەوە لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانیان ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینى و دواتر رەوانەی بەغداد دەکرێت.

رۆژی 3ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ بەغداد پەسەندکرد، بەپێى یاساکەش مووچەى هەر خانەنشینێک نابیت لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت، لە کاتێکدا بەشێکى زۆرى خانەنشینانى هەرێم تەنها 250 هەزار دینار مووچەکەیانە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەرى ژمێریارى لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە،  لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانیان بە گۆرانکارییەوە ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و ئەوان دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی و دواتر دەنێردرێت بۆ بەغداد.

دەشڵێت، ئەو لیستەی ناردوومانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراقە و لیستێکی دیکەشمان ئامادەیە کە هاوشێوەی مانگەکانی پێشووە.


  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

سەرەکی