×

2024-08-28 240 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: ناتوانین خشتەی مووچەی فەرمانبەران رابگەیەنین

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکردووە، ناتوانن خشتەی مووچە ڕابگەیەنێنن بە پشتبەستن بەو بڕە پارەیەی کە بەغدا ناردوویەتی بۆ هەرێم.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا چاوەڕێی بەغدا دەکەن بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و دواتر خشەتی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ناردنی گوژمەی دووەمی پارە ئەوکات لیستی مووچە بڵای دەکەنەوە، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی مانگی هەشت دابەشدەکرێت نەک مانگی حەوت.

ناوبراو دەڵێت، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیار نیە چی بەسەردێت.

دوای ئەوەی بەغدا بڕى 36 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى تەمووز و 550 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى هەشت رەوانە کرد، بەڵام هێشتا مووچەى هێزە ئەمنییەکانى رەوانە نەکردووە، بەهۆی بەردەوامی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر مووچە نزیکەی دوومانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 7 و 8 یان وەرنەگرتووە.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی