×

2024-09-10 289 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕەزامەندی داوە لەسەر ناردنی پارە بۆ تەواوکاریی مووچەی هەرێم.

ئەمڕۆسێشەممە10ی ئەیلولی2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا بڕیار درا بە خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە، ناردنى مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمى کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ بێ گرفت بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێنیداوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تێبینییەکانى بەغدا لەسەر لیستى مووچە چارەسەر بکات.

لە ماوەی ڕابردوودا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، كە مووچەی مانگی 8 یان بۆ هەرێم ناردووە و تەنها بڕی 38 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 7 ڕەوانە كراوە بەهۆی ئەوەی لە مانگەكانی ڕابردوودا پارەی زیاتر بۆ هەرێم ڕەوانەكراوە، بۆیە ئەو پارەیەیان گلداوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە، 09-09-2024 تیمی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، کە "ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابوری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێم. 

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

سەرەکی