×

2024-09-09 576 جار خوێنراوەتەوە

لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

ناوەندی هەواڵ

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنى 150 ملیار دینار شایستەى دارایى جوتیارانى راگەیاند و دەڵێت دەست بەدابەشکردنى دەکەین.

بڕی  پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کە لەلای حکومەتی بەغدا ماوە 483 ملیار دیناربووە، ئەمڕۆ 150 ملیار دیناری تر گەیشت، بەم پێیە 333 ملیار دینار لەلای بەغدا دەمێنت کە سودانی بەڵێنی داوە بەمزوانە ئەو بڕەش بنێرێت.

سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم  دەڵێت، بەشى شەشەمى شایستەى دارایى جوتیارانى هەرێم کە بڕەکەى 150 ملیار دینارە نێردراوە ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى دەکەین.

وتیشى،  لە کۆى ئەو پارەیەى نێردراوە، 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارى بۆ جوتیارانى پارێزگاى هەولێرە و بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆک 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.

بڕیار بوو بۆ ئەمساڵ  بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار بە جوتیاران بدرێت، بەڵام تائێستا بەشێکى کەم لە پارەکانیان بۆ خەرجکراوە. ناردنى ئەو پارەیەش دواى ئەوە دێت لە چەند رۆژى رابردوودا بەشێک لە جوتیارانى هەرێم لە بەغدا دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان کرد بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانیان و وەرنەگرتنى گەنمەکانیان وەک پێویست.

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

سەرەکی