×

2024-09-11 114 جار خوێنراوەتەوە

دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بەددابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر ماڵاندا دەکەىەین و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە نرخی پاڵپشتیکراو پێدەدەرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممە دەست لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بەدابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان دەکەین و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێدەدەرێت و چوار هەزار دیناریش وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێری کوالێتی دەبێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى سەرما و سۆڵە دەست بەدابەشکردنى بڕە نەوتێک بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت، بەڵام سەنتەرى شارەکانى لێبەدەر دەکرێت. 

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

سەرەکی