×

ئاڵای عێراق و هەرێم
2024-09-11 132 جار خوێنراوەتەوە

ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

ناوەندی هەواڵ

دەستەی گشتی باجی عیراق ڕێککەوتنی ھاوبەشی نێوان ھەولێر و بەغدادی بۆ یەکخستنی کاری باج پەسەندکرد.

 دەستەی گشتی باجی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا،بڵاویکردەوە، وەزیرانی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتنێکی ھاوبەشیان بۆ یەکخستنی ڕێکارەکانی باج و کارکردن لە سەرجەم لقەکانی باج لە عێراق پەسەند کردووە ، کە بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە کاری پێبکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی گشتی باجی عیراقدا ھاتووە، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکانیش بخرێنە سەر سیستمی ژمێریاری باج.

ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی گشتی باجی عیراق لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابری هاتنەھەولێر و ماوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە و تێیدا باس لە بابەتەکانی باج و گومرگ  و دەروازە سنورییەکان کرا تا ھەرێمیش ھاوشێوەی عێراق کار بە سیستەمی ئەسکیودا بکات، کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت جوڵەی دەروازەکان و باج ڕێکبخرێت.

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

سەرەکی