×

2024-09-07 453 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق چەند زانیارییەک لەبارەى مووچەى مانگى هەشتى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ناردنی مووچەی مانگی ئاب لەلایەن بەغداوە پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق.

نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەفدى وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەکان بکەن، ناردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق.

لە هەرێمى کوردستان هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دیارینەکراوە، لە کاتیکدا بەغدا پارەى ئەو مانگەى مووچە خۆرانى هەرێمى ناردووە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەفدێکى  وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتى تەیف سامى سەردانی ھەرێم بکات بە مەبەستى تاوتوێی ئەو کێشە و تێبینیانەى، کە لە لیستی مووچەدا ھەن.

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی