×

2024-08-28 117 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى داتا ناڕاستەکانى هەرێم عێراق مانگانە 100 ملیار دینارى لە مووچە بڕى

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، عێراق مانگانە 100 ملیار دینارى لە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کەمکردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2024، سۆران عومەر ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی حەوت نزیکەى  600 ملیار دیناری لێبڕدراوە، هێشتا بۆ مووچەی مانگی حەوت بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی نەدراوە.

دەشڵێت، ئەو 549 ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی موچەی مانگی حەوت نێردراوە بۆ مووچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی هەشت دوای لێبڕینی زیادەو جیاوازی لیستەکان و دوو موچە، ئەوەی ماوە هێشتا بڕیاری سەرف کردنی مووچەی سەربازی مانگی ٧ و ٨ نەدراوە.

بە وتەى سۆران عومەر، بۆ مانگی شەش  مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و کەم ئەندامان 653 ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی هەشت بڕی 549 ملیار دینار هاتووە، واتە بۆ هەر مانگێک نزیکەى 100 ملیار دینار لەمووچە کەمکراوەتەوە!

ئەو ئەندامەىى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژە بەوەدەکات، بابەتی تەوگین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیە و بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوگین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی مووچە کەحکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕادەست ناکات تاکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت.

"سەرەڕای ناوی دوو مووچە و  دامەزراندنى  تازە لەلیستەکان کە چارەسەری نەکردوە،دەمێکە هاوارەکەین کێشەی لیستەکانی موچە جدیە و چاکی بکەن، هەموو مانگێک ئەم زیاد کردنە نائاساییەی موچە ڕاگرن دوو موچە ببڕن، تێبینیەکانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا چاک بکەن" سۆران عومەر واى وت.

نزیکەى دوو مانگ بەسەر دابەشکردنى مووچە تێدەپەڕێت، تا ئێستا دیار نییە کەى دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەستپێدەکات، لە کاتێکدا  ئەمڕۆ بەغداد 549 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێم کرد.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی