×

2024-10-07 329 جار خوێنراوەتەوە

کاتى دابەشکردنى نەوت لە سەنتەرى شارەکان راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ



بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند لەم هەفتەیەدا دابەشکردنى نەوت لەسەنتەرى شارەکان دەستپێدەکات، هەر خێرزانێک بڕى 200 لیتر نەوتى پێدەدرێت.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات، بڕى 200 لیتر نەوت بە نرخى 105 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.
 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژى چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەک دەست پێ دەکات، کە لە گەڕەکەکانى شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی کەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژە و توی مەلیک پێکهاتووە.

ئەو نەوتەى بە هاوڵاتیان دەدرێت بڕەکەى 200 لیترە و بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و 4 هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 105 هەزار دینارە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆى گرانى نرخەکەى ئامادە نین نەوتەکە وەربگرن.

 

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی