×

دیناری عێراقی
2024-10-07 397 جار خوێنراوەتەوە

تائێستا به‌غداد چه‌ند پاره‌ى ناردووه‌ و كه‌ى لیستى مانگى نۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت؟

ناوەندی هەواڵ

 وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 329 ملیار دیناری بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکانى هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لیستی مووچه‌ى مانگی نۆ ڕادەگەیه‌نرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 998 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی عێراق پێنج ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم گوژمەی بە بڕی  598 ملیاری دینار بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست نارد، ئەمڕۆش بڕی 329 ملیار دیناری بۆ هێزە ئەمنییەکان ناردووە، واتە تاوەکو ئێستا 927 ملیار دینار نێردراوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سبەی سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت. پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ تەواوبوونی مووچەی مانگی هەشت و خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی هەشت ڕاگیرابوون کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئیراده‌، ئەمڕۆ بەغدا گوژمەیەکی دیکەی بە بڕی 329 ملیار دینار بۆ هێزە ئەمنییەکانى هه‌رێمى كوردستان ناردووە. 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى: هەر کاتێک 243 ملیارەکە گەیشت دەست بە داشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت و وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌كارى كردووه‌.

به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى ئیراده‌، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 243 ملیار دینارەکە نەداوە، کە ببووە هۆی کورتهێنان لە مووچەی مانگی هەشت، بۆ مووچەی مانگی نۆش بڕی 71 ملیار دینار کەمتر لە پێداویستی هەرێمی کوردستان نێردراوە.

 

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی