×

2025-01-07 263 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوت دەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

 حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە كە هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نانێرێت، حكومەتی هەرێمیش گەنجینەكانی ئاگادار كردووەتەوە لیستی مانگی یەكی 2025 ئامادە بكەن، بەو مانایەی مووچەی مانگی 12 پاشەكەوت دەكرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغداد هۆكاری نەناردنی پارەی دیكە بۆ مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بەغداد پێی وایە هیچ پارەیەكی دیكەی هەرێم نەماوە لە پشكی بودجە تا بینێرن، هەروەها بەغداد بە مەرج ئامادەیە مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2025 بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

وەك ئەو سەرچاوەیە وتی:"مەرجی یەكەمی بەغداد ئەوەیە ڕێككەوتنێكی نوێ لەنێوان هەردوو حكومەت بكرێت كە چۆن و چەند پارە بنێرن و لەبەرامبەر چیدا بینێرن".

هۆكاری ئەو مەرجەی بەغداد نەناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە بۆ بەغداد، كە بەغداد داوای 50% ی دەكات.

مەرجێكی دیكەی بەغداد بەپێی وتەی سەرچاوەكە "ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمە بەپێی ئەو داواكاریانەی بەغداد هەیەتی، هاوكات ناردنی داهاتی ناوخۆ لەكاتی خۆیدا".

بەپێی بەدواداچوونەكان دەردەكەوێت، مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەفەوتێت و نە حكومەتی هەرێم و نە بەغداش ئامادەنین بیگرنە ئەستۆ.

بەڵگەش بۆ ئەوە وتەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییە كە دەڵێت "كەمتر لە 100 ملیار دینار لە تەمویلی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ی ساڵی ڕابردوو ماوەتەوە و ئەوەش بەشی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ناكات و بە گەنجینەكانیش وتراوە لیستی مووچەی مانگی یەكی 2025 ئامادە بكەن". 

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دابینكردنی مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خستە ئەستۆی بەغداد، ئێستاش بەغداد ئامادەنییە ئەو پارەیە بنێرێت.

 

  • سۆران عومەر: هەرێم پارەی مانگی 12ی بۆ هاتووە و لە خەڵکی شاردووەتەوە

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوت دەكاتەوە

  • پارەى دیکە لە بەغداوە گەیشت و دارایى هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

  • ئیرادە: زانیاریی وردو بەڵگەدار لەسەر مووچە و دۆخی دارایی 2024 بڵاودەکاتەوە

  • به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

  • ​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

  • داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

  • رۆژنامەی العرب: سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

سەرەکی