2   کاتژمێر پێش ئێستا 6544 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 9وه‌ ده‌درێت.. چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو

به‌رپرسێكى باڵاى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكردووه‌، گفتوگۆى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق كردووه‌ تایبه‌ت به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌وه‌ڵامدا ته‌یف سامى وتوویه‌تى، "چاوه‌ڕوان بن له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 9 ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین".

ئەمڕۆ لەعێراق دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد، بەڵام تاکاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تەنها مووچە وەزارەتی نەوت دابەشکرا، لەدوای نیوەڕۆوە ئینجا نۆرەی وەزارەتی پەروەردە هات، بەڵام بەکەموکورتییەوە دابەشکرا بەوەی هەرجارەو مووچەی پەروەردەی شارێک خەرجدەکرا هێشتاش تەواونەبووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ كورده‌كه‌ى به‌غدا وتوویه‌تى، "چەند ڕۆژێکە پارە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتەکان، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاش دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە".

بەرپرسان‌و خەڵک ترسیان هەبوو ئەگەر بەمشێوەیە لەعێراق مووچە بدرێ، ناردنی مووچە خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت، هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچە نەکرا.

دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر چوارو نیوی ئێوارە بەرپرسێکی باڵای کورد لەبەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووەو پێیوتووە "ئێستا دەستان بەدابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؟"، وەڵامی تەیف سامی چاوەڕواننەکراو بووە"، وتوویەتی لەچەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم".

بەپێی ئەم لێدوانە بێت بۆ ئەم مانگەش كێشەی سیولەو پارەی کاشیان چارەسەرکردووەو ئێستا پارە هەیە.

لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، مانگەکانی 11و 12 چی لێدێ؟ دکتۆر جەمال کۆچەر، کە لەخولی پێشوودا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ ئەم خولەش دەرچووەتەوە ڕایگەیاندووه‌، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم مووچەی ئەینێرم مووچەی مانگی نۆیەو نەیوتووە مووچەی 11یە، واتە ئەو دوو مووچەی دەمێنێت لەسەر حکومەتی عێراقە بیدات، جا ئەگەر بکەوێتە ساڵی داهاتووشەوە هەر دەبێ بیدات.

هەر ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بردە بەغداو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد.

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 9وه‌ ده‌درێت.. چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو

  • له‌باره‌ى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار بانكى ناوه‌ندیى هاته‌ده‌نگ

  • دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌وته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو

  • لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌ركرێت

  • فێڵێكى گه‌وره‌ له‌فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كرێت

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

  • دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

  • بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

سەرەکی