ماڵی کوردێک لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەسەرداگیراوە
2024-10-08
106 جار خوێنراوەتەوە
پێنج ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنیاندا تێده‌په‌رێت؛ كۆى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى توركیا له دوو ناوچه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامیداون
ناوەندی هەواڵ
هێزه‌كانى سوپاى توركیا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریا كه نزیكن له توركیا پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 دوو ناوچه‌ى دیكه‌یان له ڕۆژئاواى كوردستان داگیركرد، له‌وكاته‌وه به‌پێى ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ 300 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
ئه‌و دوو ناوچه‌یه هه‌ریه‌ك له گرێ سپى و سه‌رێكانین، له‌وكاته‌وه‌ى داگیركراون نائارامى و ده‌ستگیركردنى هه‌ڕه‌مه‌كى و لێسه‌ندنى فیدیه و ده‌ستدرێژى و كوشتن بوون به كارى ڕۆژانه، ئه‌مه‌ش به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ى یاسایى تێده‌په‌رێت.
كوشتن و ده‌ستگیركردن
تۆڕى ته‌ئارز" كه بنكه‌كه‌ى له شارى قامیشلۆى ڕۆژئاواى كوردستانه، ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كانى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك لێى له شاره‌كانى سه‌رێكانى و گرێ سپى بڵاوكرده‌وه.
به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته 808 كه‌س له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌دا به بێ هیچ تاوانێك ده‌ستگیركراون، كه 86 یان ژنن و 56 یان منداڵن، 294 كه‌سیان به نهێنى ده‌ستگیركراون.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره 696 كه‌س ئه‌شكه‌نجه‌ى توند دراون و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
توركیا 121 كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ى بردووه‌ته توركیا و 62 یان له‌و وڵاته سزادراون و به‌شێكیان سزاى زیاتر له 13 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌ى داگیركارى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك لێى، 68 كه‌سى سڤیل كوژراون، حه‌وتیان ژن بوون و 12 یان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستڕێژى گولله‌یان لێكراوه.
كۆچپێكردن
به‌پێى ڕاپۆرتى "ته‌ئارز" زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا كۆچیان پێكراوه، واته ناچاركراون ناوچه‌كه جێبهێڵن، جگه له‌وه‌ى تائێستا %85 دانیشتوانى سه‌رێكانى نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان چونكه نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركیا و ئه‌و گروپانه‌دا بژین.
به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى توركیاوه ڕێژه‌ى كورد له سه‌رێكانى له سه‌روو 70 هه‌زار كه‌سه‌وه دواى داگیركردنى بۆ كه‌متر له 42 هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه.
له گرێ سپى ئێستا ته‌نها %30 ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن و ژماره‌یه‌كى كه‌م دانیشتووى كوردى لێماوه.
به‌وته‌ى ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ، زیاتر له سێ هه‌زار و 400 خێزان له ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریاوه له‌لایه‌ن گروپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى نزیك له توركیاوه هێنراون و له جێگه‌ى خێزانه كورده‌كان جێگیركراون، جگه له‌وه‌ى توركیا خێزانى چه‌كدارانى داعشى هێناوه و له گرێ سپى و سه‌رێكانى جێگیرى كردوون.
له ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌ى گروپه‌كانى نزیك له توركیا و سوپاى توركیا له سه‌رێكانى و گرێ سپى ده‌سه‌ڵاتدارن، زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 200 ماڵى كورد و زیاتر له هه‌زار و 200 دوكان و شوێنى بازرگانى ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى
له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له توركیا له‌و دوو ناوچه‌یه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌سه‌ڵاتدارن، 81 ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه و 147 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له 320 كه‌سیش برینداربوون.
له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له توركیاش 71 شه‌ڕ ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌سى مه‌ده‌نى پێوه‌بوون و كوژراون، 45 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
گونده‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان بێبه‌ش نه‌بوون له سته‌م و زۆردارى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك لێى، له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌دا 52 گوندى كوردى چۆڵكراون، زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌ویش به‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
به‌پێى وته‌ى پسپۆڕان كه قسه‌یان بۆ میدیاكانى ڕۆژئاواى كوردستان كردووه، پێشێلكارى و كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ و زه‌وى كورد زۆر له‌و ئامارانه زیاترن كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، پێش داگیركردنى ئه‌و دوو ناوچه‌یه توركیا له مارسى 2018 پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ داگیركردنى عه‌فرین ده‌ستپێكرد و پاش به‌رگرییه‌كى سه‌ختى شه‌ڕڤانانى كورد توانى ئه‌و شاره داگیربكات، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 150 هه‌زار دانیشتووى كوردى ئاواره‌كرد و خێزانى عه‌ره‌ب و توركمانى له جێگه‌دانان، له‌كاتى شه‌ڕه‌كه‌شدا 300 هه‌زار دانیشتووى ئه‌و شاره ئاواره‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌پێى ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
به‌پێى راپۆرتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌كاتى شه‌ڕى داگیركردنى عه‌فرین نزیكه‌ى 500 سڤیل كوژراون، نزیكه‌ى هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، جگه له‌وه‌ى 42 گوند چۆڵكراون.
|