بانگەشەی هەڵبژاردن
2024-10-13
231 جار خوێنراوەتەوە
له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى؛ ئێران هه‌وڵى نزیككردنه‌وه‌یان ده‌دات
ناوەندی هەواڵ
به دیاریكراوى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تادێت بانگه‌شه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى توند ده‌بێته‌وه، ئێران له هه‌وڵدایه نێوه‌ندگیرى نێوانیان بكات تا دواتر بتوانن به ئاسانى پێكه‌وه دابنشین و حكومه‌ت پێكبهێنن.
بڕیاره 20 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكى كه‌مى ماوه هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، دوو ڕۆژ پێشتر ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 16 ى مانگ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاندووه.
دوێنێ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند 26 سه‌رپێچى و 39 سكاڵا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆماركراوه.
ئێران دەیەوێت نزیکیان بکاتەوە
هۆكارى زۆرى ئه‌و سكاڵایانه توندبوونه‌وه‌ى ململانێكانى كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه، به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئێران له هه‌وڵدایه ئه‌و دوو لایه‌نه نزیك بكاته‌وه و بانگه‌شه‌یان نه‌رم بكه‌نه‌وه، به‌وته‌ى یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه دواى هه‌ڵبژاردن بتوانن پێكه‌وه دابنیشن و له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن.
چی بانگەشەی توند کردووەتەوە؟
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى پارتى و یه‌كێتى، ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى توند كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵگرتنى دروشمى ڕووخاندن و كۆتایى پێهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پارتى جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌مجاره‌ش زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه.
پێکهێنانی حکومەت قورس دەبێت
ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌رچه‌نده به‌پێى وته‌ى چاودێران پارتى و یه‌كێتى كه هه‌ر له ڕیزى یه‌كه‌م و دووه‌مى په‌رله‌مان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى قورس كردووه دروستبوونى چه‌ند هێزێكى نوێیه كه پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مجاره كورسى زۆرى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستبهێنن و ئه‌وه‌ش پێكهێنانى حكومه‌ت قورس بكات.
خولی پێشوو ئاستی بەشداری خەڵک چۆن بوو؟
توندبوونه‌وه‌ى ململانێى نێوان پارتى و یه‌كێتى له كاتێكدایه، به‌شدارى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌نگدانى 2018 ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئاستى به‌شدارى خه‌ڵك %30 ى تێنه‌په‌ڕاند، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و دۆخه سه‌خته ئابوری و سیاسییه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى تێدا ده‌ژین، به‌تایبه‌تیش دره‌نگ خه‌رجكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره نانێرێت.
یەکەمجارە هەڵبژاردنی کوردستان کۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەی ببات
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه بانگه‌شه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كان بگاته ئه‌م زمانه زبر و تونده، چونكه به‌وته‌ى كۆمسیۆن ئه‌مجاره ئه‌گه‌رى ساخته‌كردنى ده‌نگ سفره، ئه‌وه‌ش ترسى لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى ده‌نگى ناڕازى بچێت بۆ ده‌نگدان ئه‌وان زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چیتر ناتوانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ڕابردوویان هه‌بێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، 1191 كاندید كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى 100 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
|