بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر
2024-10-15
164 جار خوێنراوەتەوە
هەرێمی کوردستان 20 ڕۆژی بانگەشە بەڕێدەکات
ناوەندی هەواڵ
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی دێت، حیزب و کاندیدەکان دوایین کەرنەڤاڵ و ئاهەنگیی جەماوەریی بۆ جۆشدانەوەی جەماوەر و دەنگدەرانیان ئەنجام دەدەن.
کاتژمێر 12 بانگەشە کۆتایی دێت
ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 12 ی شەو کۆتایی دێت، بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 66 پێشێلکاری و سکاڵا لەسەر بەڕێوەچوونی بانگەشە تۆمارکراون، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام بوو ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژیەتی، واتە پێنج ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی کە بڕیارە 20ی ئەم مانگە بکرێت.
چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکرێت
پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو: 30 هەزار و 573 چاودێری لایەنەکان، سێ هەزار و 100 چاودێری ناوخۆیی و هەزار و 527 چاودێری نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.
کامێرای چاودێری دادەنرێت
لەلایەکی دیکەوە هەزار و 283 کامێرای چاودێریی لە ناو بنکەی دەنگدانەکان جێگیرکراون، بەجۆرێک لەهەر بنکەیەکی دەنگدان چوار کامێرا و لەهەر وێستگەیەکیش دوو کامێرا دادەنرێت، بۆ چوار ناوەندی وردبینیش 50 کامێرای چاودێری دادەنرێن.
دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.
لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
ژمارەی کورسییەکان
لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی كورسییەكان 100 كورسی دەبێت، هاوکات لەو ژمارەیە پێنج كورسییان بۆ كۆتای پێكهاتەكان دیاری کراوە و هەزار و 191 کاندید هەن کە بەسەر چوار بازنەدا دابەش بوون.
بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پێنج مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ركرا، جارێك به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى كۆمسیۆن و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و دواین جاریش به‌هۆى بهشدارینهكردنى پارتى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێنج كورسى بۆ كۆتاكان هه‌ڵبژاردن دواده‌خرا.
بە فشاری نێودەڵەتی هەڵبژاردن دەکرێت
له ژێر فشارى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن له 10 ى حوزه‌یرانى 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ڕۆژى 28 ى ئایارى 2024 كۆمسیۆن له نوسراوێكدا داواى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد ڕۆژێكى دیكه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیارى بكات، پارتیش سكاڵاى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كورسى كۆتاكان تۆماركردبوو، به‌ڵام سكاڵاكه په‌سه‌ند نه‌كرا و به‌شێكى كورسیه‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه.
دواجار 26 ى حوهزهیرانى 2024 دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌رسومى پێنجه‌مى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌ركردووه و ڕۆژى 20 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 ى وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردن دیارى كردووه، ئێستاش كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه و چه‌ند ده‌نگدانێكى ئه‌زمونیش كراوه، له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه بڕیاره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، دوو ڕۆژ پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|