×

وێنەی سیستەمەکە
2024-10-10 81 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دەداتە هەسەدە؛ تیمێك ڕاهێنانی لەسەر دەكات

کوردستان

هێزەكانی ئەمریكا و سوریای دیموكرات لە كێڵگەی "كۆنیكۆ" لە باكوری دێرەزوور ژمارەیەك كاتیۆشای ئێرانییان تێكشكاند، كە بەرەو كێڵگەكە ئاراستەكرابوو.

چەند ڕۆژێكە فڕۆكەی جەنگی ئەمریكا لە دێرەزوور بە چڕی چاودێری دەكەن، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو سیستەمەی بەرگریی ئاسمانی كە ئەمریكا بۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی دابینكردووە كەوتووەتەكار سیستەمەكەش ناوی "ئەڤێنجەر" ە و ئەو شوێنانە دەپارێزێت كە هێزەكانی سوریای دیموكرات بارەگایان تێیدا هەیە.

پەیوەست بەو بابەتە، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بنكەی شەدادی باشوری حەسەكە بیستراوە، دواتر دەركەوتووە ڕاهێنانی سەربازانی ئەمریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات بووە.

بەوتەی ڕوانگەكە ئەمریكا چەندین جۆر چەكی قورس و ماددەی لۆجیستی و پزیشكی بە فڕۆكەی بارهەڵگر گواستووەتەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

وەك ڕوانگەكە دەڵێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بنكەی ئەمریكا لە كێڵگەی كۆنیكۆ لە دەوروبەری دێرەزوور موشەكێكی گروپە ئێرانییەكانی تێكشكاندووە.

سیستەمی ئەڤێنجەر
پەیوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی سوریای دیموكرات نۆ ساڵە تادێت زیاتر پتەو دەبێت، ئەمریكا چەندین جار دوپاتیكردووەتەوە هەسەدە وەك هاوپەیمانێكی ناوچەیی گرنگ دەبینێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014 دامەزرا، دوای ئەوەی داعش هێرشی كردەسەر چەند ناوچەیەكی عێراق و سوریا، لەوكاتەوە هەسەدە هاوپەیمانێكی گرنگی ئەمریكایە و پێكەوە شەڕی داعشیان كرد تا لە ساڵی 2019 داعشیان تێكشكاند.

هەسەدە ساڵانە لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگریی ساڵانە بودجەی بۆ دابین دەكرێت، ساڵی 2023 بودجەكەی 542 ملیۆن دۆلاری بۆ دابین كردووە جگە لەوەش پێداویستی سەربازی و چەكی بۆ دابین كردووە و ڕاهێنانی بە هێزەكان كردووە و چەندین یەكەی تایبەتی بۆ دروستكردوون.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ساڵی ڕابردوەوە ئەمریكا ڕاهێنان بە تیمێكی تایبەتی هەسەدە دەكات لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "Avenger"  بەمەش دەردەكەوێت ئەمریكا گرنگی بەو هێزە كوردییە دەدات و دەیەوێت بكەونە سەر پێی خۆیان و بتوانن زەوی و ئاسمانی ناوچەكە بپارێزن.

سیستەمی ئەڤێنجەر لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن كۆمپانیای بۆینگی دروستكراوە، سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی چالاك و گوازراوە و كورتمەودایە، ئەو سیستەمە بەتایبەت بۆ پاراستنی ئاسمان لە فڕۆكە و هێلیكۆپتەر و درۆن دروستكراوە، لە ساڵی 1987 ەوە سیستەمەكە خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە.


  • ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ئاماده‌یه‌؛ ماڵى چه‌ند به‌رپرسێكیش ده‌گرێته‌وه‌

  • ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى: واشنتۆن به‌ نهێنى كۆماندۆى ناردووه‌ته‌ ئیسرائیل

  • سه‌رلێشێوان له‌ عێراق؛ نیشته‌جێكردنى لوبنانییه‌كان كێشه‌ى ناوەتەوە

  • ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ ژماره‌؛ ڕێنمایى لیژنه‌ى ئه‌منیی: مۆبایل و كامێرا مه‌به‌ن بۆ بنكه‌كان

  • 16ی ئۆكتۆبەر و ڕۆژانی دواتر

  • هەرێمی کوردستان 20 ڕۆژی بانگەشە بەڕێدەکات

  • ​ 679 كاندیدى په‌رله‌مانى كوردستان بێ بڕوانامه‌ن

  • ​ له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى؛ ئێران هه‌وڵى نزیككردنه‌وه‌یان ده‌دات

  • عێراق یه‌كێكه‌ له‌ زیانمه‌نده‌كان؛ بۆچى ئیسرائیل ناتوانێت هێرش بكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانى ئێران؟

سەرەکی