دامەزراوەیەکی نەوتیی ئێران
2024-10-12
160 جار خوێنراوەتەوە
عێراق یه‌كێكه له زیانمه‌نده‌كان؛ بۆچى ئیسرائیل ناتوانێت هێرش بكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى ئێران؟
ناوەندی هەواڵ
په‌یمانگه‌ى واشنتۆنى ئه‌مریكى له ڕاپۆرتێكدا باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ر هێرشێكى ئیسرائیل بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى ئێران، لێكه‌وته‌ى مه‌ترسیدارى ده‌بێت بۆ كه‌رتى وزه‌ى جیهان و به‌تایبه‌تیش كه‌نداو و سعودیه و چه‌ند وڵاتێكى دیكه.
کێ و کێ زیانمەند دەبن؟
به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى په‌یمانگاى واشنتۆن عێراق و چین و توركیا زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵات ده‌بن، بۆیه ئیداره‌ى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له فشار كردن بۆسه‌ر ئیسرائیل كه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ئێرانیش بداته‌وه بۆ ئه‌و هێرشه‌ى یه‌كى ئه‌م مانگه كردییه سه‌ر ئیسرائیل پێویسته هێرشه‌كه بۆسه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانى بێت.
ئیسرائیل بیری لە چی کردووەتەوە؟
ئیسرائیل بیرى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه هاوشێوه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى 29 ى ئه‌یلولى ڕابردوو كردیه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى سه‌ر به حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن، هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى ئێرانیش، به‌ڵام ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه له ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل هێرشێكى گه‌وره‌تر ده‌كات به‌راورد به‌و هێرشه‌ى یه‌كى ئه‌م مانگه به موشه‌كى بالیستى بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامیدا.
به‌وته‌ى ئه‌و په‌یمانگه ئه‌مریكییه، ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل به‌نیازه بیكات، كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر وزه‌ى جیهان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێران پسپۆڕیه‌كى زۆرى هه‌یه له‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى بپارێزێت، له‌كاتێكدا له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو توانى ئه‌و شوێنانه له هێرشى عێراق بپارێزێت.
یه‌كێك له زیانه‌كان به‌وته‌ى ئه‌و په‌یمانگه ئه‌مریكییه، خودى تواناى وزه‌ى ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وه‌ى كاریگه‌رى خراپى بۆسه‌ر بازاڕى وزه‌ى جیهان و ناوچه‌كه ده‌بێت و نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزده‌كاته‌وه.
بەرهەمی نەوتی ئێران
ئێستا به‌رهه‌مى نه‌وتى ئێران كه ڕۆژانه‌یه ده‌گاته نزیكه‌ى چوار ملیۆن به‌رمیل، ڕۆژانه‌ش زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیلى بۆ ناوخۆى به‌كارده‌هێنێت، زۆربه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌مێنێته‌وه ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جیهان و به‌تایبه‌تیش چین ده‌كرێت.
ئێران ته‌نها له نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌نده به غازى سروشتى و ڕۆژانه ده‌توانێت 684 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه به‌رهه‌م بهێنێت، به‌شێكى زۆرى بۆ كاره‌با و پێداویستى ناوخۆ به‌كارده‌هێنێت، له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشى بكاته‌سه‌ر زیانێكى زۆر به‌ر ئابورى ئێران و پاشان ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌وێت كه غازیان پێده‌دات.
به گشتى ئێران 28 كێڵگه و پاڵاوگه‌ى نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى هه‌یه، كه زۆربه‌ى ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و به‌دیاریكراوى له به‌نده‌ر عه‌باس و گه‌رووى هورمز، هه‌روه‌ها ئێران 60 كارگه‌ى پترۆكیمیایى هه‌یه كه زۆربه‌ى كات بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین به‌كارى ده‌هێنێت، به‌وپێیه‌ش ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین به‌نزین ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و به لێدانى ئه‌و كارگه و پاڵاوگانه نرخى به‌نزین پێش هه‌موو شتێك به‌رز ده‌بێته‌وه.
سعودیە دەتوانێت کەموکوڕی وزەی ئێران پڕبکاتەوە؟
سعودیه ده‌توانێت له ئه‌گه‌رى لێدانى بیره‌نه‌وتییه‌كانى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه‌موكوڕى نه‌وت و به‌نزین پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌كراوه كه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانى بكرێنه ئامانج ئه‌وا دامه‌زراوه‌كانى سعودیه و كه‌نداو ده‌كاته ئامانج.
ڕاپۆرتى په‌یمانگه ئه‌مریكیه‌كه باس له لێدوانێكى پێشووى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كات كه نایه‌وێت ئیسرائیل دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى ئێران بكاته ئامانج، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، پێویسته ئیسرائیلیش باره‌گا سه‌ربازیه‌كانى ئێران بكاته ئامانج.
له كۆتایى ڕاپۆرته‌كه‌ى په‌یمانگه‌ى واشنتۆن باس له‌وه‌ده‌كات له ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى ئێران، جه‌نگێكى فراوان ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر كۆى وزه‌ى ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت.
|