2025-04-06 215 جار خوێنراوەتەوە

کوردەکانی تورکمانستان

ئیرادە میدیا

مەبەست ئەو کۆمەڵە کوردەیە کە لە لەدایکبوو یان نیشتەجێی کۆماریی تورکمانستانن و لە بنەچەدا کوردن. 

لە سەدەی17دا، شا عەبباسی یەکەمی سەفەوی و نادر شای ئەفشاری کۆمەڵە هۆزێکی کوردی نیشتەجێکرد، لەسەر سنووری نێوان تورکمانستان و ئێران،هەندێکیشیان لەپاش ڕووخانی سۆڤییەت هاتونەتە ئەو وڵاتە نیشتەجێ بوون.

ئەمانەش ئەو کوردە یاخیانەبوون کەلەناوچەکانی خۆیان بەتایبەت ناوچەی خۆراسان کەهەمیشە لەدژی ڕژێمی ئەوکاتە لەجەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەدابوون.

ئەم ڕاگواستنەش دوو  ئامانجی لەپشتەوەبوو

یەکەم: کوردەکانی وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنا بۆ پاراستی سنورەکانی ئێرانی ئەوکاتە لەدەست سۆڤییەتی ستالینیی.

دووەم: ڕزگار بوونی لەو جەنگ و هەڵگەڕانەوەی کوردە یاخییەکان.

لەپاش ئەم ڕاگواستنە زۆرە ملێیە، ژمارەیەکی دیکەی کورد بۆ ڕزگاربوون لەدەست قاتوقڕی و برسێتی ئەوکاتەی ئێران، ئەم کوردانەی تورکمانستانان دۆزییەوەو لەوێ نیشتەجێ بوون.
ژمارەی کوردەکانی تورکمانستان

بەپێی دواین سەرژمێری کەلەو وڵاتە کەکراوە، بە ڕێژەی سەدا یەک، دەخەمڵێنرێت و زۆربەیان لەسەر ئاینی ئیسلام و سونە مەزهەب و هەندێکیشیان لەسەر مەزهەبی شیعەن، ئەمە جگە لەبوونی مەسیحی و ئێزدی.

کوردەکانی تورکمانستان دابەش بوون بەسەر چەندشارێکدا لەوانە(عەشق ئاباد، بەیرامەلی، کەرەکالا

ڕووسیا بەتایبەت لەسەرەتای سەدەی 19بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندیەکی گەرمەگوڕی لەگەڵ کوردەکاندا هێشتەوەبۆ مەرامی سەرەکی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسی لەمەدا بۆ دڵنیابوون لە بێلایەن مانەوەی کوردەکان بوو لە شەڕەکانی دژی وڵاتی فارس و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. لە سەرەتای سەدەی 19دا.

کوردەکانی نیشتەجێبووی  باشووری قەوقاز پشتیوانییان وەردەگرت لەڕووسیای قەیسەر لەدژی فارسەکان و عوسمانیەکان، لەکاتێکدا باشووری قەوقاز بەشێک بوو لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسی.

لەئێستادا کوردەکانی ئەو وڵاتە  ئەگەرچی هەندێک یادو بۆنەی نەتەوەیی پێکەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام مەترسی لە ناوچونی زمان و فەرهەنگەکەیان هەیە، چونکە ڕێگە نادرێت قوتابخانە بەزمانی کوردی بکرێتەوەو خوێندنی ڕەسمی لەو وڵاتە تورکی و ڕووسییە.

  • مێژووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 1992 بۆ 2024

  • هه‌زاران هاوڵاتی له‌ غه‌ززه‌ چاویان له‌ ده‌ست دەدەن

  • زیلینسكی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆتین

  • تره‌مپ: جه‌نگی ئیسرائیل-حه‌ماس جه‌نگێكی دڕندانه‌یه‌

  • جیهان خۆی پڕ چه‌ك ده‌كات

  • گرنگترین بابه‌ته‌كانی سه‌رمێزی گفتوگۆكانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو چین؟

  • فەلەستین بەرەسمی برسیەتی لە غەززە راگەیاند

  • 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریی

  • کەناڵی BBC لەبارەی تاوانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات

سەرەکی