2025-06-04 179 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستى كورد لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق چى دەبێت؟

 

بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە بەردەوامەکانی روداوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسیارگەلێكى گرنگ لەبارەی شێوەی حکومەتی داهاتوی عێراق دەکرێت، لە ئێستادا کەش و هەوا بارگاوییە بە پێشبینیکردن بۆ هەڵبژاردنە سەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١ی تشرینى دوەمى ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆیە هەڵبژاردنی داهاتو گرنگییەکی یەکجار زۆری دەبێت بۆ رێڕەوی وڵات، بەتایبەت بیست ساڵ دوای شۆڕشی پەنجەى وەنەوشەیی ساڵی ٢٠٠٥، كە مەبەست لەو شۆڕشە پرۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردن و پەنجە مۆركردنە بە ناوى كاندید و لیستە ركابەرەكان.

ئاشكرایە کە دابەشکردنی بنەڕەتیی لیستە عێراقییەکان (شیعە، سوننە، کورد) جارێکی دیکە ئامادە دەبێت، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆدەنگی تائیفی-نەتەوەیی و لەسەر بنەمای پشکەکان، بەڵام هەمیشە وێنەی راستەقینە دوای تەواوبونی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان؛ شێوەی خۆی وەردەگرێت، بەو پێیەی بۆ پێكهێنانى حكومەت هاوپەیمانی دروستدەکرێت.

ئەوەى لێرەدا جێى پرسیارە ئەوەیە، ئایا بەشداریى كورد جیاواز دەبێت لە رابردو؟

کوردەکانی عێراق لە مانگى تشرینى یەكەمى ساڵى ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی خۆیان ئەنجامدا کە لەمێژبو چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش تاقیکردنەوەیەک بو بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان کە پێشبینی دەکرێت لە پاییزی ئەمساڵدا روبدات. پەرلەمانی کوردستان 100 کورسی هەیەو لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی بەدەستهێنا و یەکێتی نیشتمانى كوردستان  23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسی.

لێرەدا دو فاکتەری سەرەکی هەن کە دەتوانن رۆڵی کورد لە دانوستاندن بۆ رێکخستنەوەى دابەشکردنی دەسەڵات رونبکەنەوە، یەکەم، پێدەچێت پێش هەڵبژاردنی نیشتمانی لە مانگی تشرینى دوەمدا حکومەتێکی هەرێمی لە هەولێر رابگەیەنرێت، پێشبینی دەکرێت دابەشکردنی فەرمانگەکانی ناو حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی ئەگەریی لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی "پشکی" کورد لە حکومەتی نیشتمانیدا لەخۆ بگرێت، بەم شێوەیە لە نێوان شەپۆلی پێکهێنانی حکومەت کە  لە دوای هەڵبژاردنەکان هاتە ئاراوە، "سەفقەیەكى گەورە" ى کوردی رۆحێكى دیکە بە بەر پڕۆسەی موزایەدەی نیشتمانیی دا دەكات.

پرسیارێکی زۆر گرنگ هەیە کە دەبێت وەڵام بدرێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئایا کورد لیستێكى یەکگرتو بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکدەهێنێت؟ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان، کاتێک لە 23ی شوباتی ئەمساڵدا لە کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا قسەی کرد، بە ئاشکرا پێشنیاری پێکهێنانی لیستێكى یەکگرتوی کوردی کرد، ئەمەش نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەکات، چونكە لە دوایین خولی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١، کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوبەشی لەگەڵ رەوتی سەدر و حزبى تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، بۆ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە پێكهێنا، لە هەنگاوێكى سەركەوتو و لەنێو ئۆپۆزسیۆندا یەکێتی نیشتمانى کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵێک حزبی عەرەبی شیعى و سوننەیەوە کرد و ئاستەنگ بۆ دەستپێشخەرییەکە بۆ حکومەتێکی زۆرینەى رەها و پەراوێزخستن هاتە ئارا، بەڵام چوار ساڵ پێش ئێستا ئەمە دیمەنی کورد بو، ئێستا شتەکان گۆڕاون.

ئەوەى وێنەیەكى تا رادەیەك ئاشكرایە ئەوەیە، ئەگەر هەیە ئەم هەڵبژاردنە ڕێگە بە کورد بدات ئیمتیازاتی سیاسی زیاتر مسۆگەر بکات، وەك دابەشکردنی موچەی بەردەوام و قسەکردن لەسەر هەناردەکردنی نەوتى هەرێمی کوردستان،  بەتایبەت دواى ئەو سیگناڵە گەشبینییەى کە لە کۆبونەوەی ستراتیژیی ئەم دواییەی تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، لە 16ی ئاداردا بەڕێوەچو، سەریهەڵدا.

 

  • لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق دا تەقینەوەى سیاسى رودەدات

  • ئیسرائیل.. كنێست لە لێوارى هەڵوەشاندنەوەدایە

  • هەڵوێستى كورد لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق چى دەبێت؟

  • نیگەرانییەكانى عێراق لەسەر چارەنوسی كەمپى هۆڵ پەرەدەسێنێت

  • عێراق لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆ بە رۆژى خۆى بەڕێوەدەبرێت

  • لە نێوان هەڕەشەکانى هەرێم و دەستشکاندنەوەکانى بەغدا مووچە خۆران دەبنە قوربانى

  • بۆچی ڕۆژئاوا نه‌یتوانی شكست به‌ ڕوسیا بهێنێت؟

  • مێژووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 1992 بۆ 2024

  • هه‌زاران هاوڵاتی له‌ غه‌ززه‌ چاویان له‌ ده‌ست دەدەن

سەرەکی