2025-06-05
110 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل.. كنێست لە لێوارى هەڵوەشاندنەوەدایە
پاش ئەوەى پارتى ئۆپۆزسیۆنى (یەش عەتید)ى ئیسرائیلى بۆ هەڵوەشانەوەى پەرلەمان "كنێست"ى ئیسرائیل لە رۆژى 11ى حوزەیران دا داوایەكى پێشكەشكرد، لەئێستادا دۆخێك لە شپرزەیى سیاسیى لەنێوان پارتەكانى هاوپەیمانیى راستڕەوى حوكمڕان دا هاتۆتە ئاراوە.
سەبارەت بە هەندێك راستى دەربارەى كنێست و رێوشوێنى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان و سازدانى هەڵبژاردنێكى نوێ لەو وڵاتە، ئیرادە چەند زانیارییەك دەخاتەڕو:
یەكەم: پێكهاتەى كنێست
ژمارەى كورسییەكانى پەرلەمانى ئیسرائیل 120 كورسییەو زۆرینەى پێویست بۆ رەزامەندی دان لەسەر پرۆژە یاساكان 61 كورسییەو حكومەتى ئێستاش بە زۆرینەى هەشت كورسى لەپێشە.
دوەم: رێکاری یاسادانان
پێشنیازی پارتى"یەش عەتید" چوار جار دەنگی لەسەر دەدرێت و لە کۆتاییدا دەبێت زۆرینەی رەهای کنێست مسۆگەر بکات بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی پێنج مانگدا دوای پەسەندکردنی پێشنیازەکە.
بە کردەوەش ئەگەر دەنگی سەرەتایی تێپەڕێنرێت، هەمو قۆناغەکانی دواتر دەتوانن یان لە هەمان رۆژدا ئەنجام بدرێن یان چەند مانگێک بخایەنێت.
سێهەم: ستراتیژى ئۆپۆزسیۆن
پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەنها لە حاڵەتێکدا دەخرێتە دەنگدانەوە کە پارتى "یەش عەتید" متمانەی هەبێت بە دەستەبەرکردنی زۆرینەی دەنگ، ئەگەر متمانەی بەم كارە نەبێت، دەتوانێت لە هەر کاتێکدا پێش ١١ی حوزەیران پێشنیارەکە بکشێنێتەوە، ئەمەش رێگریی دەکات لە ئەنجامدانی دەنگدان.
چوارەم: سیناریۆى جێگرەوە
رەنگە پارتە توندڕەوەكانى نێو هاوپەیمانییەکە بڕیار بدەن لە حکومەت بکشێنەوە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەهۆی پێشنەخستنی یاسایەک سەبارەت بە پیاوانى "حەریدیم" واتا (جولەكەكانى سەرو ئەرسەدۆكس) كە هەمویان لە خزمەتکردنی سەربازی بێبەری دەکات، لە هەمان کاتدا رەنگە دەنگدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رەتبکەنەوە، ئەمەش رێگە بە حکومەتێکی کەمینە دەدات بەردەوام بێت.
پێنجەم: كورسییەكانى هاوپەیمانێتییەكە
هاوپەیمانێتییەكە بە سەرۆكایەتى "بنیامین نەتانیاهۆ"ى سەرۆكوەزیرانى ئیسرائیل خاوەنى 68 كورسییە لە پەرلەمان، هەرچەند بەهۆى گۆڕانكارییە سیاسییەكانى ناوخۆى وڵاتەوە ئەو ژمارەیە بەجێگیریى نامێنێتەوە.
هەردو پارتى توندڕەوى سەرو ئەرسەدۆكسەكانى ناو هاوپەیمانێتییەكە، "شاس" و "تەوراتى جولەكەى یەكگرتو" خاوەنی ١٨ کورسی پەرلەمانیین، ئەگەر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هێزیان یەکبخەن، دەنگی پێویستیان دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ساڵێک زوتر ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختە.
-
لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق دا تەقینەوەى سیاسى رودەدات
|
-
ئیسرائیل.. كنێست لە لێوارى هەڵوەشاندنەوەدایە
|
-
هەڵوێستى كورد لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق چى دەبێت؟
|
-
نیگەرانییەكانى عێراق لەسەر چارەنوسی كەمپى هۆڵ پەرەدەسێنێت
|
-
عێراق لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆ بە رۆژى خۆى بەڕێوەدەبرێت
|
-
لە نێوان هەڕەشەکانى هەرێم و دەستشکاندنەوەکانى بەغدا مووچە خۆران دەبنە قوربانى
|
-
بۆچی ڕۆژئاوا نهیتوانی شكست به ڕوسیا بهێنێت؟
|
-
مێژووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 1992 بۆ 2024
|
-
ههزاران هاوڵاتی له غهززه چاویان له دهست دەدەن
|
|
|