2025-07-28 118 جار خوێنراوەتەوە

میترۆ: نیگەرانین لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژبە ئومێد بەرۆشكی

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای دهۆک ماوەی سزای زیندانی ئومێد بەرۆشکی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کردەوەو سەنتەری میترۆش رایگەیاندووە، نیگەرانن لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە لایەن دادگای كەتنی دهۆك و دوپاتیدەكەنەوە كە دەبو بەپێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمموزی 2025، کۆتایی بە سزای ئومێد بەرۆشکی بێت و لە زیندان ئازاد بکرێت. 

رۆژی پێنجشەممە 30ی 1ی 2025، دادگای دهۆک بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ ئومێد بەرۆشکی دەرکرد و "بۆ بنکەی چاکسازی 'زرکا'ـی گواستەوە."

ئامەد پیران، نوێنەری خانەوادەی دەستگیرکراوانی بادینان راگەیاندووە، دەستگیرکردن و سزادانی ئومێد بەرۆشکی بە "تەواوی سیاسییە و بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، ئەگینا دەتوانرا لە بری زیندانی کردن، بە سزای دارایی کەیسەکەی چارەسەر بکرێت."

 "دەستگیرکردنی ئەم رۆژنامەنووس و چالاکوانانە بە فەرمانی مەسرور بارزانی ئەنجام دەدرێن و هیچ بابەتێکی دیکە نییە

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستگیرکردنی ئەم رۆژنامەنووس و چالاکوانانە بە فەرمانی مەسرور بارزانی ئەنجام دەدرێن و هیچ بابەتێکی دیکە نییە، ئەوان دهۆک وەک شوێنێکی قەدەغەکراو "موحەڕەمە" دەبینن و هەر کەسێک لێرە قسە بکات دەستگیری دەکەن."

ئومێد بەرۆشکی پێشتریش چەند جارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو

ئومێد بەرۆشکی پێشتریش چەند جارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو، ئامەد پیران سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەوەی ئەمجارەی وتی: "ئومێد بەرۆشکی لە پۆستێکی فەیسبووکدا نوسیبووی و داوای کردبوو کە، چارەنووسی مەلا نەزیر ئاشکرا بکرێت و بە نادیاری نەمێنێتەوە کە ناوبراو رۆژنامەنووس بووە و لەگەڵ زیندانیانی بادیناندا بووە." دەشڵێت، "تەنها لەبەر ئەم هۆکارە داوای لەسەر تۆمارکراوە و پاش چەند دانیشتنێکی دادگا، ئەمرۆ پێنجشەممە دادگای دهۆک بڕیاری شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند و دەستگیرکرا."

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، نیگەرانن لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە لایەن دادگای كەتنی دهۆك و دوپاتیدەكەنەوە كە دەبو بەپێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.

سەنتەری میترۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە 23ی كانونی دوەمی 2024 لە ڕێگەی فەیسبوكەكەی خۆیەوە پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر یەكێك لە زیندانیانی بادینان بە ناوی مەلا نەزیر، لە پۆستەكەی ئومێد دا هاتوە، "مەلا نەزیر لەلایەن هێزێكی زیندانی زركاوە ڕفێندراوە، بەڵام ئەو لەو زیندانەدا نەماوە و چارەنوسی نادیارە."

سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا (مع وقف التنفیذ)، واتە حوكمەكە جێبەجێنەكرا

وەك میترۆ ئاماژەی پێداوە، لەسەر ئەو پۆستە بەرپرسانی زیندانەكە ئومێد دەدەنەوە بە دادگا، دوای دوجار دادگاییكردنی، سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا (مع وقف التنفیذ)، واتە حوكمەكە جێبەجێنەكرا.

رێڤینگ یاسین، پارێزەری ئۆمێد بەرۆشکی بە میترۆی ووتوە"ئەو حوكمەی كە راگیرابو، ئێستا هەڵگیراوەو بۆی جێبەجێكرا و دادگای كەتنی دهۆك بڕیاری بە زیندانیكردنی بۆ شەش مانگ جێبەجێدەكات".

ئومێد بەرۆشكی لە 18/8/2020 بەتۆمەتی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیركراو 6 سكاڵای جیاوازی لەسەر بو،  بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكمدرا، لە 22/2/2022 ئازادكرا، بەڵام لە دوای ئازادكردنی جارێك ڕاگیراوە و چەند جاری تریش بە ماوەی كورت دەستگیركراوە، دواتر بە كەفالەتی پارە ئازادكراوە.

سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەداوە، نیگەرانن لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە لایەن داگای كەتنی دهۆك، داوای پێشوتریشیان دوبارە دەكەنەوە كە دەبو بەپێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.

پێشتریش لە رۆژی 22ی شوباتی 2024،هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لەسەر سکاڵایەک چوونەتە سەر ماڵی رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی، دەستگیریان کردوو و بۆ بنکەی چاکسازی 'زرکا'ـیان گواستەوە.

هۆکاری دەستگیرکردنەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوکاتەی، رۆژی 23ی مانگی 1ی 2024،، چاکسازیی گەوران بەتۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری دهۆک، سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکرد.

کاتی دەستگیرکردنەکەی، ئەیهان سەعیدی رۆژنامەنووس ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی ئومێد بەرۆشکی نایاساییە و هیچ ناوزڕاندنێکی نەکردووە، چونکە هەواڵی رفاندنی مەلا نەزیر راستە و کەسوکاریشی ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

رۆژنامەنووس، ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی 2021 و لەگەڵ زیاتر لە 90 چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. پاشان لە 22ـی شوباتی ساڵی 2022 ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە 20ـی تەمووزی 2023 دەستگیرکرایەوە.

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

  • مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە

سەرەکی