2025-07-31 5290 جار خوێنراوەتەوە

گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

 

لەپێشهاتێكى پزیشكى بێ وێنەدا و لە وڵاتى هیندستان، جۆرێكى نوێى گروپى خوێن كە پێشتر تۆمار نەكرابو، لە خوێنى ئافرەتێكى دانیشتوى ناوچەى "كۆلار" لە هەرێمى "كارناتاكا"ى باشورى ئەو وڵاتە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان، دۆزینەوەی گروپى خوێنەكە لە خوێنى ئەو ژنە تەمەن 38 ساڵەیە؛ لەکاتێکدایە کە خۆی بۆ نەشتەرگەری دڵ ئامادە دەکرد، بەڵام کاتێک دەرکەوت خوێنەکەی لەگەڵ هیچ یەکەو گروپێكى ترى خوێنی بەردەستدا ناگونجێت، پزیشكەكانى خستە گومانەوە.

هاوكات، بەوپێیەی هیچ کام لە گروپەكانى خوێنی بەردەست بۆ ئەو ژنە نەدەگونجان، کەیسەکە ڕەوانەی تاقیگەی "ئاماژەی پێشکەوتو بۆ بەرگری خوێن" لە سەنتەری بەخشینی خوێن کرا، تا لە رێیەوە پشکنینێكى ورد و پێشکەوتوى بۆ بكرێت.

دکتۆر ئەنکیت ماثور لە سەنتەرەکە دەڵێت: بە بەکارهێنانی تەکنیکە پێشکەوتوەکانی سیرۆلۆژی؛ تیمەکەمان بۆیان دەرکەوت کە خوێنی نەخۆشەکە لە بەرامبەر هەمو نمونەکانی پشکنیندا کاردانەوەی هەبوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری جۆری خوێنێكى دەگمەن یان نادیار، هەربۆیە؛ ئێمە نمونەی خوێنمان لە 20 کەس لە کەسوکاری کۆکردەوە بۆ گەڕان بەدوای هاوتایەکدا، بەڵام هیچ هاوتایەکمان نەدۆزیەوە.

ئەوەى جێى سەرسوڕمانە ئەوەیە، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا و بەبێ ئەوەی پێویست بە گواستنەوەی خوێن بکات، ئەمەش بەهۆی هاوکاری پزیشکەکان و کەسوکاری نەخۆشەکە، كە بە وریاییەكى لە رادەبەدەرەوە كاریان لەو نەشتەرگەرییەدا كرد؛ تاوەكو نەخۆشەكە خوێنێكى زۆرى لەبەر نەڕوات و پێویستى بە خوێن نەبێت.

دواى نەشتەرگەرییەكەش؛ دکتۆر ماثور ئاماژەی بەوەکرد، نمونەی خوێنی نەخۆشەکە و ئەندامانی خێزانەکەی ڕەوانەی تاقیگەی ئاماژەی نێودەوڵەتی بۆ گروپکردنی خوێن لە شاری "بریستۆڵ" لە بەریتانیا کراون، لەوێش لێکۆڵینەوە و پشکنینی گەردیلەیی بۆ ماوەی دە مانگ بەردەوام بوە، لە ئەنجامدا دژە جەستەی خوێنی نوێ کە پێشتر نەناسرابو، دۆزرایەوە.

دکتۆر ئەنکیت ماپور ئەوەشى خستەڕو كە دژە جەستەی نوێ لە ژێر سیستەمی گروپی خوێنی "کرۆمەر" پۆلێن کرا و بە فەرمی ناوی CRIB لێنرا.

 

 

  • محەمەد حاجی مەحمود: ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە فیدڕاڵ نییە بەس کورد بە فیدراڵ ناوی نابات

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

سەرەکی