2025-07-30 5411 جار خوێنراوەتەوە

تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

 

دوای ئەوەی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیاى هەژاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی هۆشداری لەسەر تسونامییە بەهێزەكەى ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە.

تسۆنامییەكە بە گەورەترین بومەلەرزە دادەنرێت لە دوای ساڵی 2011ەوە، کە بومەلەرزەیەکى هاوشێوە بە گوڕی 9.0 پلەی رێختەر روداوێكى کارەساتبارى لە ژاپۆن لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریکی، بومەلەرزەکە نزیکەی 85 میل (136 کیلۆمەتر) لە شاری "پترۆپاڤلۆڤسک- کامچاتکا" لە ڕوسیا دورە.

هۆشداری تسونامی بۆ دورگەکانی هاوایی و بەشێک لە دورگەکانی ئەلیوتیان لە ئەلاسکا و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای کەنەدا و ئەمریکا تا سنوری مەکسیک و هەروەها فلیپین و ئەندەنوسیا لە ئارادایە.

ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی زەریای هێمن ڕایگەیاندوە، بە پشتبەستن بە ئاماژە سەرەتاییەکانی بومەلەرزەكە، تسونامییەکی گەورە و مەترسیدارى تر ئەگەری هەیە.

هاوكات، بەگوێرەی کەناڵی گشتی "ئێن ئێچ کەی" هۆشداری تسونامی بۆ ناوچە کەنارییەکانی ژاپۆن دەرچوە، کە دەزگای کەشناسی ژاپۆن ئاماژەى بەوەداوە لە ئەگەری دروستبونی شەپۆل تا بەرزی یەک مەتر، پێویستە دانیشتوانى ئەو ناوچانەى نزیكن لە تسۆنامییەكە شوێنى نیشتەجێبونیان بەپەلە جێبهێڵن.

یۆشیماسا هایاشی، گەورە ئەمیندارى ئەنجومەنى وەزیرانى ژاپۆن؛ داوای لە دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتوەکان کرد، خۆیان بۆ ئەگەری ڕودانی تسونامییەكى تر ئامادە بکەن، هۆشداریشیدا لەوەی کە هەر شەپۆلێکی تر ئەگەر لە دواتردا ڕوبدات ئەوا دوای بومەلەرزەکە زیانی زیاتری لێدەکەوێتەوە.

ئەنجومەنەكەى هایاشى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، هۆشداریی تسونامی بۆ کەناراوەکانی زەریای هێمن لە هۆکایدۆ و واکایاما دەرچوە، پێشبینیش دەکرێت تسونامییەكە بگاتە بەرزایى 3 مەتر.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە هۆشدارییان بۆ دەرچوە، پێویستە دەستبەجێ شوێنى خۆیان چۆڵ بکەن بۆ شوێنی بەرزتر، وەك، بینای دیاریکراوی چۆڵکراو، یان پەناگەی سەلامەتی دیکە.

هایاشی بە دانیشتوانى ناوچەكەى راگەیاندوە، تەنانەت دوای هاتنی تسونامییەكە ڕەنگە شەپۆلی دوەم و سێیەم گەورەتر بێت، بۆیە تکایە بە وردی گرنگی بە زانیارییەکانی تسونامی بدەن و لە شوێنێکی سەلامەت بمێننەوە تا ئەوکاتەی هۆشدارییەکە هەڵدەگیرێت.

جێى ئاماژەیە، ناوەندی بومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بو کە ناوچەیەکی دورەدەست و کەم دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە.

کامچاتکا لە ناوچەی "ئەڵقەی ئاگر"ی زەریای هێمندایە، کە ناوچەیەکی چالاکییە چڕەکانی بومەلەرزە و گڕکانە لە هەردو دیوی زەریای هێمن.

لەلایەكى ترەوە، ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti ی ڕوسیا لەزارى ڤالێری لیمارێنکۆ، پارێزگاری ساخالین، بڵاویکردەوە، دانیشتوانی دورگەی ساخالین کە دورگەیەکی ڕوسیایە لە زەریای هێمن و دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ناوەندی بومەلەرزەکە، مەترسى گەورەى لەسەرە.

 هاوكات، دوای بومەلەرزەکە، زنجیرەیەک زەمین لەرزەى بەهێزى تر ڕوسیای گرتەوە.

 

 

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

  • مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە

سەرەکی