2025-07-31 560 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

ئیرادە میدیا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، داوای لە دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا کرد "ئاگاداری  قسەکانی بێت و بە قسەکانی ناوچەکە بەرەو مەترسی دەبات".

دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمەریکا بە تۆنێکی هەڕەشەئامێزەوە قسەی بە دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشوی ڕوسیا وت و بێزاری خۆی لە لێدوانەکانی دەربڕیوە. 

ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی: "بە مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی شکستخواردووی ڕوسیا کە پێی وایە هێشتا سەرۆکە، بڵێن؛ ئاگاداری قسەکانی بێت لەبەر ئەوەی بەقسەکانی ناوچەکە بەرەو مەترسی دەبات!"

مێدڤێدێڤ لەم دواییانەدا بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر ڕوسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا و سزاکان و پرسەکانی دیکە گرتبوو.

مێدڤێدێڤ لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو وادەیەی کە بە ڕوسیا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا لە 50 ڕۆژەوە بۆ 10 ڕۆژ کەمکردەوە و ئەم بڕیارەی بە "هەنگاوێک بەرەو شەڕ" ناوبرد، بە بیری ترەمپی هێنایەوە کە ڕوسیا ئیسرائیل و ئێران نییە و بە بڕیاری ئەو کارناکەن. 

مێدڤێدێڤ ڕەخنەی لە نیازی ترەمپ گرت بۆ سەپاندنی باج بەسەر ڕوسیا و هاوبەشە بازرگانییەکانیدا و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکای بە نمایشکاری وەسف کرد و بە شێوەیەک وەسفی کرد کە ڕووسیا گرنگی بە گوتەکانی نادات.

ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025، دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لە بارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وتی: ترەمپ یاری لەگەڵ ڕوسیا دەکات، دەبێت بزانێت ڕوسیا، ئیسرائیل و تەنانەت ئێرانیش نییە، ئەو یارییانە بکات.

هاوكات هەر هەمان ڕۆژ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، زۆر لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا بێئومێد بووە، بۆیە ڕەنگە ئەو 50 ڕۆژەی مۆڵەتی پێی دابوو، کەمی بکەمەوە.

ترەمپ، ئاماژەشی بەوەدابوو، 10 بۆ 12 ڕۆژی داهاتوو کۆتا وادە دەبێت بۆ ئەوەی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ڕێک بکەوێت، چونکە هیچ بەرەوپێشچوونێکمان لە بارەی ئاگربەستی نێوانیان نەبینیوە و ڕوسەکان و ئۆکرانییەکان بەبێ هۆکار دەمرن.

  • محەمەد حاجی مەحمود: ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە فیدڕاڵ نییە بەس کورد بە فیدراڵ ناوی نابات

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

سەرەکی