23   کاتژمێر پێش ئێستا 312 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

ناوەندی هەواڵ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵیت، زیادكردنی ماوەی شەش مانگی دیكەی حوکمی سزادانی "ئومێد حاجی فەتاح" ناسراو بە "ئومێد بەرۆشكی" بەهۆی ئەوەوەیە كە "تاوانی دیکەی ئەنجامداوە" و زیادكردنەكەش بەگوێرەی یاسا و بڕیاری دادگابوە، دەشڵێت، "هیچ کات سڵ ناکەینەوە لەبەدواداچونمان بۆ هەر کەیس و بابەتێکی پەیوەست بەمافی خەڵک".

 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە30ی تەمموزی2025، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هەندێ کەسەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتی (ئومێد حاجی فتاح) ناسراو بە ئومێد بەڕۆشکی، دوای ئەوەی ماوەی سزادانی ناوبراو تەواو بوە، بەڵام دادگای لێکۆڵێنەوەی دهۆک شەش مانگ ماوەی حوکمی سزادانی بۆ ناوبراو زیادکردوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدواداچونی بۆ بابەتەکە کرد و تیمێکی نوسینگەی دهۆکی مافی مرۆڤ هاتە سەر خەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دوجاریش سەردانی چاکسازی گەورانی کردو چاویان کەوت بە بەڕیوەبەر، هۆبەی یاسایی، خودی سزادراو و لەنزیکەوە دۆسیەکەیان بینی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەکۆتاییدا دەرکەوت ڕاستی بابەتەکە بەو جۆرە بوە کە ناوبراو لە 6ی كانونی یەكەم/12ی 2021 و بەپێی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک بۆ ماوەی شەش مانگ سزادراوە، بەڵام بەڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە (وقف التنفیذ) واتە ئەگەر تاوەکو ماوەی سێ ساڵ ناوبراو دوبارە سزادرا لەسەر کەیسێکی دیكە ئەوە ئەو ماوەیەی شەش مانگەی پێشوتر کە جێبەجێکردنی ڕاگیرابو، دەخرێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەستەکە لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت"دیارە لەماوەی ئەو سێ ساڵە ناوبراو تاوانێکی دیكەی ئەنجامداوە، بۆیە بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک زیندانی کرایەوە و لەبەرواری 27ی تەمموز/7ی 2025 بەژمارە (97/ج2/2025) دادگا بڕیاری هەڵوەشانەوەی ڕاگرتنی جێبەکردنی (وقف التنفیذ) دەرکرد و بڕیاردرا ماوەی سزادانەکەی بۆ بگەڕێتەوە. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەوان لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین دوای دڵنیابونەوە لەدەرەنجامی ڕاستی بابەتەکە جەخت دەکەینەوە هیچ کات سڵ ناکەینەوە لەبەدواداچونمان بۆ هەر کەیس و بابەتێکی پەیوەست بەمافی خەڵک و ناو چاکسازی و گرتوخانەکان و کەیسەکانی دیكە. بەردەوامیش دەبین لەبەدواداچون و چاودێریەکانمان. 

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025، کۆتایی بە سزای ئومێد بەرۆشکی بێت و لە زیندان ئازاد بکرێت. 

ڕۆژی دووشەممە سەنتەری میترۆ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە 23ی كانونی دوەمی 2024 لە ڕێگەی فەیسبوكەكەی خۆیەوە پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر یەكێك لە زیندانیانی بادینان بە ناوی مەلا نەزیر، لە پۆستەكەی ئومێد دا هاتوە، "مەلا نەزیر لەلایەن هێزێكی زیندانی زركاوە ڕفێندراوە، بەڵام ئەو لەو زیندانەدا نەماوە و چارەنوسی نادیارە.

وەك میترۆ ئاماژەی پێداوە، لەسەر ئەو پۆستە بەرپرسانی زیندانەكە ئومێد دەدەنەوە بە دادگا، دوای دوجار دادگاییكردنی، سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا (مع وقف التنفیذ)، واتە حوكمەكە جێبەجێنەكرا.

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

  • مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە

سەرەکی