2025-07-31 353 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی كۆمیسۆن: 70 هاوپەیمانێتی و حزب ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: 31 هاوپەیمانێتی و 39 پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق تۆمار كردووە، هەروەها 9ی مانگی داهاتوو، تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان  و هاوپەیمانییەكان دەكرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆماركراون، بۆ میدیا ناوخۆییەكانی عێراقی وتووە، كارەكانی وردبینی لە لیستی كاندیدەكان بەردەوامە و بەمزووانە تەواو دەبێت، هاوكات 31 هاوپەیمانێتی و 39 حزبی سیاسیی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕۆژی 9ی ئابی 2025، تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندید و لیستەكان دەكرێت.

وابڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەش كۆمیسۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

سەرەکی